‌مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجەیە كە توشی مێشك دەبێت

وێستگە ستایل-

توێژینەوەیەكی ئەمەریكی كە ساڵی 2009 ئەنجامدرا لە لایەن ڕێكخراوی ئەمەریكی بۆ نەخۆشیەكانی شێرپەنجە ئەوەی ئاشكرا كردوە تەنها %10 ی ئەو كەسانەی توشی شێرپەنجەی مێشك دەین دەتوانن بۆ ماوەی 5 ساڵ یان زیاتر بژین.

وەرەمی" glioblastoma" یەكێكە لە مەترسیدارترین جۆرەكانی وەرمی شێرپەنجەیی كە توشی مێشك و دڕكەپەتك دەبێت، بەڵام ئەم جۆرەی شێرپەنجە لەگەڵ ئەوەی زۆر مەترسیارە زۆر كەمیش بڵاوە چونكە پێش ئەوەی بگاتە مێشك لە ئەندامەكانی دیكەی جەستەدا دەردەكەوێت.


تەنها ساڵی 2017 زیاتر لە 12 هەزار كەس توشی شێرپەنجەی مێشك بوون لە ئەمەریكا و بە گوێرەی ئەو وەرەمەی لە جەستەی نەخۆشدا دروست دەبێت لەگەڵ ئەو چارەسەرەی وەری دەگرێت ڕێژەی  ڕزگاربوون لەم نەخۆشییە ماوەی 14 مانگ بۆ 3 ساڵە.

توێژینەوەیەكی نوێ كە ساڵی 2009 ئەنجامدرا لە لایەن كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ نەخۆشیەكانی شێرپەنجە ەئوە هاتوە %10 ی ئەو كەسانەی توشی شێرپەنجەی مێشك دەبن بۆ ماوەی 5 ساڵ یان زیاتر دەتوانن بژین.

ئەم جۆرە لە وەرەمی شێرپەنجە توانایەكی زۆر بەهێزی هەیە   لە زوو وێرانكردنی شانەكانی مێشك و مانەوە تیایدا و لە نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مێشك "سەر ئێشە و دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە و خەوبردنەوە و خەواڵوییە" و بژاردەكانی چارەسەر یان " نەشتەرگەرییە یان وەرگرتنی چارەسەری كیمیایوی یان چارەسەرە بە تیشك"


AM:11:12:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 15241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌