چۆن دەزانیت منداڵەكەت كێشەی كەمخوێنی هەیە
وێستگە ستایل-
كەمخوێنی یەكێكە لە گرفتە گەورەكان لە جەستەی مررۆڤدا ئەو كاتەی مرۆز توشی ئەم حاڵەتە دەبێت چەند نیسشانەیەكی تیادا دەردەكەوێت.
تێكچوونی كار و فەرمانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن دەبێتە هۆی كەمخوێنی چونكە خڕۆكە سوورەكان بەرپرسی گواستنەوەی ئۆكسجینن بۆ خوێن.
لەسەر ئەم بابەتە پێویستە ئەوە بزانیت كانزای ئاسن بەرپرسە لە دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و ئەو كاتەی جەستەی منداڵ كێشەی كەمی ئاسنی هەبێت ئەوە توشی نەخۆشی كەمخوێنی و ئەنیما دەبێت، ئەمانەش چەند نیشانەیەكی ئاشكرای توشبوونن بەم نەخۆشیە:
1- هەناسە توندی
2-ئارەزووی خواردنی جۆرێكی دیاریكراو لە خۆراك
3- هەستكردن بە ماندوێتی و هیلاكی بێ ئەوەی هیچ كارێكی ئەنجامدابێت
4-سەرئێشەی توند و سەرگێژ خواردن لە كاتی دانیشتندا
5- هەستكردن بە خووری زمان
6- گۆڕانكاری لە ڕەنگی پێستدا و زەرد بوونی پێست
ڕێگەی چارەسەری ئەم نەخۆشییە :
ئەو كاتەی هەستت بەم نیشانانە كرد لە منداڵەكەتدا ئەوە پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات و تەنها پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشكدا چەند جۆرێك خۆراك بۆ ژەمەكانی زیاد بكەیت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم كێشەیەی بكەیت و ئەگەر پێویست بە بەكارهێنانی دەرمان بكات ئەوە پزیشك ڕێنمووی پێویستت دەكات .
AM:10:39:17/12/2017
ئهم بابهته 2978
جار خوێنراوهتهوه