بەوێنە..جەستەت ئەم خۆراكانەی پێویستە
وێستگە ستایل-
ئەنجام نەدانی ڕاهێنانی وەرزشی، خواردنی ژەمە خێراكان، دانیشتن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی زۆر لە شوێنی كارەكەت، هەموو ئەم ڕەفتارە هەڵانە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.
لەڕێی ئەم بابەتەوە دەتوانیت بزانیت جەستە و ئەندامەكانی لەشت چ جۆرێك لە خۆراكیان پێویستە.
1- چاوەكانت:
بۆ تەندروستی چاوەكانت پێویستە سەوزە و هێلكە و گۆشتی ماسی زۆر بخۆیت چونكە چاو پێویستی بە ئرمیگا سێ و لوتین و زینك و ڤیتامین A.C.E دەبێت و ئەم ڤیتامینانەش لەناو ئەم خۆراكانەدا هەیە.
2- بۆ بەهێزكردنی بەرگری جەستە:
ئەگەر دەتەوێت زۆر كەم توشی نەخۆشی ببیت و بەرگری جەستەت بەهێز بێت ئەوە باشتر وایە " مزرەەمەنیەكان و بیبەری سوور و برۆكلی و سیر و زەنجەفیل و كیوی و میوەی پاپایا" زۆر بخۆیت.
3- چالاكبوونی زیندە چالاكیەكانی جەستە:
بۆ چالاكبوونی تێكڕای زیندە چالاكیەكانی جەستە دەتوانیت سوود لەم خواردن و خواردنەوانە وەربگریت" سەوزە دەریاییەكان و قاوە و چا پاقلە و گۆشتی سنگی مریشك ، زەنجەفیل و بیبەر"
4-مێشك:
چالاكبوونی خانە و تواناكانی مێشك پێویستی بە "ڕۆنی ماسی و بلوبێری و گوێز و چەرەس و شۆكۆلاتەی ڕەش "هەیە .
5- گەدە و كۆئەندامی هەرس:
بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و شێرپەنجەی گەدە باشتر وایە "سپێناغ و برۆكۆلی و ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر ڕیشاڵیان تیادایە لەگەڵ شاتو و شلیك" بۆ ژەمە خۆراكەكانی ڕۆژانەت زیاد بكەیت.
AM:10:19:17/12/2017
ئهم بابهته 5168
جار خوێنراوهتهوه