‌جیاوازی نێوان كەیت میدلتۆن و میگان ماركل دوو بوكەكەی شانشینی بەریتانیا

وێستگە ستایل-

خانمە هونەرمەند میگان ماركل بەم دواییانە دەبێتە بەشێك لە خێزانی شاهانەی بەریتانی و دەبێتە هاوسەری شازادە هاری كوڕەزای شاژنی بەریتانیا .

ئەمەش جیاوازی نێوان كەیت میدلتۆن هاوسەری كوڕە گەورەی خێزانی شاهانە و میگان ماركل بووكی نوێی خێزانی شاهانە.

1- خێزان:
دایكی كەیت ناوی (كارول) ە و  ئافرەتێكی خاوەن كارە و باوكی ناوی (مایكل) ە و لە خێزانێكی ئەرستوقراتیە ، ئەمە لە كاتێكدایە دایكی میگان ناوی (دۆریا) یەو پزیشكی دەرونیە و باوكی ناوی (تۆماس) و براوەی خەڵاتی "ئەیمی" یە .

2- كار:
كەیت خاوەنی كەسایەتییەكی گشتییە زیاتر لەوەی ئافرەتێكی خاوەن كاربێت و دەرچووی زانكۆی "سانت ئاندرۆ" یە لە ساڵی 2005 پسپۆڕی مێژووی هونەری هەیە ، بەڵام میگان پێش ئەوەی لە بواری هونەریدا كاربكات وەك خۆش نووس و نمایشكەری جلوبەرگ كاری كردووە.

3- سەلیقەی هەڵبژاردنی جلوبەرگ:
زۆر بە دەگمەن كەیت جلوبەرگی نائاسایی لەبەر دەكات و كورتی ئەو جلوبەرگانەی دەیپۆشێت سەرو ئەژنۆی نییە تەنانەت پێش ئەوەی لەگەڵ شازادە ولیامیش هاوسەرگیری بكات ، بەڵام میگان ماركل جۆرە جیاازەكانی جلوبەرگ دەپۆشێت و زۆر كات بە ستایلێكی كاژوەڵ ەوە دەردەكەوێت.
 


PM:01:55:16/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌