‌خێزانی شاجوانی عێراق دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی كچەكەیان لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل عیراقیان جێهێشت

وێستگە ستایل-

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی سارە عیدان شاجوانی عێراق و شاجوانی ئیسرائیل " Adar Gandelsman "   لە 16ی  مانگی ڕابردوو لە هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام و دوای 10 ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیە سارە بە پەكینی  یەوە وێنەی بڵاوكردەوە ، خێزانی سارە عێراقیان جێهێشت و ڕویان لە ئەمەریكا كرد دوای ئەوەی لە عێراق  هەڕەشەیان لێكرا لەسەر ڕەفتارەكانی كچەكەیان.



شاجوانی ئیسرائیل ئەوەی ئاشكرا كردوە كە بە شێوەیەكی بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ شاجوانی عێراق و شاجوانی عێراق ئەوەی پێ وتوە كە بە هیچ شێوەیەك پەشیمان نیە لە بڵاوكردنەوەی وێنەكەی لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل و مەبەستی لە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیە تەنها ئاماژەدان بووە بە ئاشتی و پێكەوە ژیان.


سارە ساڵی 1990 لە بەغداد لەدایك بووە و خێزانەكەی خەڵكی شاری "حللە" ن و ئەم خانمە نوسەری گۆرانی و ئاوازدانەرە و ساڵی 2009 لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بەرەو وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا چووە و ساڵی 2016 بووە خاوەنی نازناوی شاجوانی عێراق دوای ئەوەی ئاشكرا بوو ڤیان سلێمانی هاوسەرگیری كردوە ، سارە بوو بە شاجوانی عێراق و مانگی ڕابردووی ئەمساڵ بەژداری لە كێبڕكێی شاجوانی گەردوون كرد دوای ئەوەی عێراق ماوەی 45 ساڵە لەم كێبڕكێیە بێ بەش بوو.


AM:10:55:16/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 5073 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌