‌ڕۆز نهێنیيەكی خۆی و جاك ی لە فیلمی تایتانیكدا ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

دوای 20 ساڵ لە نمایشكردنی فیلمی ئەمەریكی ناودار" تایتانیك " خانمە ئەستێرەی ناوداری بەریتانی "كەیت وینسلت " باس لەو سەركەوتنانە دەكات كە خۆی و ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی "لیۆناردۆ دی كاپریۆ" بەدەستیان هێنا.

كەیت ی تەمەن 42 ساڵ لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ گۆڤاری " بریگیت" ی ئەڵمانی بەناوبانگ وتویەتی" ئەو ناوبانگە لەپڕەی من و جاك دوای فیلمی تایتانیك لە ماوەیەكی كەمدا بەدەستمان هێنا ژیانی هەردووكمانی بە تەواوەتی گۆڕی و لەو كاتەدا ئەو بابەتە بۆ ئێمە وەك شۆك وابوو و لەو كاتەدا من تەمەنم 22 ساڵ و لیۆناردۆ تەمەنی 23 ساڵ بوو زۆر نزیك بوو هەردوكمان دوای ئەم فیلمە شێت ببین"

Related image

كەیت دەڵێت " لەبەر ئەوەی من و لیۆناردۆ هاوتەمەن بوین و زۆر یارمەتی یەكماندا ئەوە بووە هۆكاری تێپەڕاندنی ئەو دۆخە و هەتا ئێستاش هەردووكمان دوو باشترین هاوڕێی یەكترین "

Titanic

شایەنی باسە كەیت ڕۆڵی ڕۆز ی بینی لە فیلمی "تایتانیك " كە ساڵی 1997 لە لایەن  "جەیمس كامیرۆن " ی دەرهێنەری ئەمەریكی كاری بۆ ئەم فیلمە كردوە و  تیایدا لیۆناردیۆ ڕۆڵی جاك ی دەبینی و ئەم فیلمە لە دوای دەرهێنان و یەكەم نمایش هەتا ئێستا یەكێكە لە ناودارتریت فیلمە جیهانیەكان و چیرۆكێكی ڕاستەقینەیە.

كەیت لە ئێستادا لەگەڵ هاوسەری سێهەمی " رید رۆكنرۆل " و سێ منداڵەكەی لە بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات.


AM:10:12:16/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 26069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌