باشترین ئه‌و خواردنانه‌ی چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
بێگومان باشترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی لاوازی ئاره‌زووی سێكسی چاره‌سه‌ری سروشتیه، چونكه توشی نه‌خۆشی تر ناكات و كاردانه‌وه‌ی تری نیه له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌شت وه‌ك
گۆشتی بر‌ژاو ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی "دوبابین" له خوێندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادكردنی حه‌زی سێكسی لای خانمان و پیاوان.
شوكولاَته‌ی تۆخ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ستێكی خۆش پێده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و له‌هه‌مان كاتدا ئاره‌زووی سێكسی زیاد ده‌كات.
چه‌ره‌سات به‌تایبه‌تی بادام و بوندوق گوێز و گازۆ و فسته‌ق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی برێكی زۆر پێكهاته‌ی كانزای و ئۆمیگای 3 تێدایه، كه هۆكارێكه بۆ چالاكردنی سوڕانی خوێن و زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی.
مۆز وزه‌ی له‌ش زیاد ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ستێكی ئارام و پێده‌به‌خشێت به‌لاَم ئاگاداربه به سكی به‌تاڵ مۆرز زیانی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی ڤیتامین بی یارمه‌تی زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسی ده‌دات به‌تایبه‌تی لای پیاوان.
خواردنه ئاوییه‌كان به‌هۆی بوونی فۆسفۆر و ئۆمیگا به‌تایبه‌تی ماسی سه‌له‌مون، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی "سیرتونین" له مۆخدا هه‌ستكردن به خۆشی، هه‌روه‌ها زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا.
گه‌رگیر یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی به‌شترین سودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئاره‌زووی سێكسی، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئاسنی و ریشاڵی و ڤیتامین ئه‌ی.
بیبه‌ری تون به‌هه‌مان شێوه باشترین خۆراكه بۆ زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسی و چالاككردنی سوری خوێن.
شیللك یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی به‌سود بۆ دڵ و خوێن به‌ره‌كان، به‌تایبه‌تی ڤیتامین جی ئه‌مه‌ش باشترین هۆكاره بۆ زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسی لای ژن و پیاو.
سه‌رچاوه: supermama
PM:09:51:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 51861
جار خوێنراوه‌ته‌وه