خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا چ سودێكی هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
خواردنه‌وه‌ی ئاو هه‌موو كات سودێكی زۆری هه‌یه، بهلاَم هه‌ندێ كات سودی ده هێنده زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر بیخۆیته‌وه وه‌كو خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا به‌سكی به‌تاڵ وبرسێتی.
خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه؟
رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرداره‌كانی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ، بهلاَم پێویسته كوپێكی ئاوی مامناوه‌ند بخورێته‌وه واتا نه‌سارد نه گه‌رم هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا له‌ش له وشك بوونه‌وه ده‌پارێزێت.
رزگاربوون له ژه‌هراوی بوونی له‌ش
خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی شله‌تێن له به‌یانیاندا یه‌كسه‌ر دوای له‌خه‌و هه‌ستان، ده‌بێته هۆی رزگاربوونی له‌ش له هه‌موو پێكهاته خراپه‌كان، چونكه مرۆڤ كاتێك ده‌خه‌وێت له‌شی به‌رده‌وام له كاردایه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مادده زیانبه‌خش و باشه‌كان هه‌ر بۆیه خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیدا رزگار ده‌كات له ژه‌هراوی بوون و مادده‌ی زیانبه‌خش.
دابه‌زینی كێش
خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن له به‌یانیاندا باشترین پێكهاته‌یه بۆ دابه‌زینی كێش و توانه‌وه‌ی چه‌وری و هه‌روه‌ها هێزیش ده‌به‌خشێت به‌كه‌سه لاوازه‌كان، هه‌روه‌ها یارمه‌تی دابه‌زینی رێژه‌ی كالۆری گه‌رمی ده‌دات چونكه به خواردنه‌وه‌ی ئاوی به‌یانیان هه‌ست به‌تێری ده‌كه‌یت كه‌متر نان ده‌خۆیت له كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا.
ترشانیی گه‌ده
هه‌ندێ كه‌س به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاره‌وه زوو زوو توشی ترشانی گه‌ده ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی له كاتنی خواردنی چه‌وردا یان ره‌نگه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بخوات هه‌ست به ترشانی گه‌ده‌ی بكات، بهلاَم خواردنه‌وه‌ی ئاوی به‌یانیان له‌م كێشه‌یه‌ش رزگار ده‌كات.
رێكخستنه‌وه‌ی كرداره‌كانی مۆخ
وه‌ك ده‌زانین ئاو %75 پێكهاته‌كانی مۆخ پێكده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مۆخ زۆر پێویستی به ئاوه هه‌میشه، هه‌ر بۆیه خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو یارمه‌تیت ده‌دات مۆخ وریا بێته‌وه ته‌ركیز زیاتر بێت و له گێژبوون ده‌تپارێزێت.
ئاسانكردنی كرداری هه‌رس و رزگاربوون له قه‌بزی
خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌به‌یانیاندا باشترین یارمه‌تیده‌ری كرداری هه‌رسه و رێگه له قه‌بزبوون ده‌گرێت، هه‌روه‌ها كرداره‌كانی ریخۆڵه ئاسان ده‌كات.
پاراستنت له زۆر نه‌خۆشی
خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی شله‌تێن له به‌یانیاندا ده‌تپارێزێت له زۆربه‌ی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان و ئاساییه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌شانه‌وه‌ی پێست و جوانكردن و دوورخستنه‌وه‌ی چرچی و زیپكه له پێست، جگه له‌وه‌ی هێز پێ ده‌به‌خشێت و سوری خوێن خێرا ده‌كات.
PM:09:08:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 8216
جار خوێنراوهتهوه