‌4 رێگه‌ بۆ گه‌شانه‌وه‌ و جوانكردنی پێست له‌ وه‌رزی زستاندا

وێستگە ستایل-


له‌ وه‌رزی زستاندا پێست توشی وشكبوونه‌وه‌ ده‌بێت، یاخود به‌هۆی ساردی ئاو هه‌واوه‌ توشی جۆرێك له‌ سوربوونه‌وه‌ هه‌وكردن ده‌بێت، ده‌توانی له‌ وه‌رزی زستاندا بۆ پاراستنی پێست ئه‌م پێكهاتانه‌ به‌كاربهێنیت.

گلیسیرین و ئاوی گوڵ
له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رما پێست پێویستی به‌ پارێزگاری كردن هه‌یه‌ له‌ وشكبوونه‌وه‌ و قڵیشان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كه‌مێك گلیسیرین و ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ بكه‌، له‌دوای خۆشتن یان پاكردنه‌وه‌ی پێست به‌كاریبهێنه‌.

زه‌یته‌ سروشتیه‌كان
به‌كارهێنانی زه‌یتی سروشتی وه‌ك زه‌یتی زه‌یتون و گوێزی هیندی و زه‌یتی جۆجۆبا، یه‌كێكن له‌ باشترین پێكهاته‌ سروشتیه‌كان بۆ پێست و ده‌یپارێزێت له‌ وشكبونه‌وه‌ی هه‌وای ساردی زستان.

شیر
باشترین پێكهاته‌یه‌ بۆ پێست، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌یپارێزێت له‌ هه‌وای ساردی زستان، هاوكاری پێست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی شاردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ شوێنه‌ ناشرینه‌كانی پێست، ده‌توانی به‌ پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ بیده‌یت له‌ پێست  بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.

خواردنه‌وه‌ی ئاو
بۆ پاراستنی پێست له‌ وه‌رزی زستاندا ئاو بخۆره‌وه‌، چونكه‌ ئاو پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌یپارێزێت له‌ وشك بوونه‌وه‌ و قڵیشان.


PM:08:49:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل