‌بێ ئەوەی ئاگاداربیت ژەهر لە ماڵەكەتدا هەیە

وێستگە ستایل-

پێكهاتە كیمیاویەكان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێنن و كێشەكە لەوەدایە لە ماڵی زۆربەماندا بەلایەنی كەمەوە جۆرێك لەم پێكهاتانە هەیە كە بۆ خاوێنكردنەوە بەكاردەهێنرێن و زیانەكانیشیان درێژ خایەن دەبێت.

1-كلۆر:
بۆ خاوێنكردنەوەوەی ئاوی خواردنەوە و تەوالێت و جلوبەرگ و چەندین مەبەستی دیكە بەكاردەهێنرێت جگە لەوەش كلۆر یەكێكە لە كەرەستەكانی دروستكردنی چەكی كیمیاوی و زاناكان ئاشكرایان كردوە یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجە.

2-خاوێن كەرەوەی جلوبەرگ:
لەناو ئەم جۆرە خاوێن كەرەوەیە بڕێكی زۆر فسفۆڕ و فینۆڵ و چەندین جۆری دیكەی پێكهاتەی كیمیایوی هەیە و دەچنە ناو كونیلەكانی پێستەوە و هۆكار دەبن بۆ توشبوون بە هەستیاری .

3-ماددە تەعقیم كەرەكان:
تەواوی ئەو كەرەسە  خاوێنەكەرەوانەی فینۆڵ و كریسۆڵ لە پێكهاتەیاندا هەیە كار دەكەنە سەر گورچیلە و جگەر و هەندێك جۆری نەخۆشی كە پێویستی بە یەك ساڵ چارەسەر دەبێت.

4-قڕكەری مێروو :
زۆرینەی جۆرەكانی قڕكەرەی مێروەكان پێكهاتەی كیمیاوی تیادایە هۆكاری توشبونە بە ڕەبۆ و هەوكردنی سییەكان و سەرئێشەی توند و دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە.

5- بۆنخۆشكەری هەوا:
بەردەوام هەڵمژینی بۆنخۆشكەری هەوا مەترسی گیرانی جیوبەكانی لوت و توشبوون بە هەستیاری قوڕگ زیاد دەكات لەجیاتی ئەمە پێكهاتەی سروشتی بەكاربهێنە.

6-بەرهەمەكانی جوانكاری:
لەكاتی كڕینی شامپۆ و بۆیاخی قژ و مەعجونی ددان و بۆیەی نینۆك زۆر ئاگاداربە ئەم كەرەستە جوانكاریانە بڕێكی زۆر كبریتاتی سۆدیۆمی تیادا نەبێت.


PM:02:22:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 5447 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل