‌ئەم چوار شتەی خۆت بە هیچ كەس مەدە

وێستگە ستایل-

چەند جۆرێك كەلوپەلی تایبەتی خۆت ڕەنگە تا ئێستا بە هەر كەسێك دابێت كە داوای كردوە، بێ ئەوەی ئاگاداربیت چەند مەترسی و زیانت بە خۆت و ئەویش گەیاندوە و چیتر ئەم چوار كەلوپەلە تایبەتەی خۆت بە هیچ كەسێك مەدە.

- هیفۆن:
ئاگاداربە لەسەر هیدفۆنەكەت بڕێكی زۆر بەكتریا كۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەكانی پێست و گواستنەوەی لە كەسێك بۆ یەكێكی دیكە، بۆ ئەوەی لەم حاڵەتە دووربیت نە هیدفۆنی خۆت بدە بە كەس و نەهی كەس بەكاربهێنە.

- سوراوی لێو :
شێدار كرەوەی لێو یەكێكە لەو كەرەستانەی كە نابێت بە هیچ كەسێكی بدەیت و بە هەمان شێوە سوراوی لێوی هیچ كەس بەكاربهێنیت چونكە ئەمیش دەبێتە مۆڵگەیەك بۆ بەكتریا و ڤایرۆس بێ ئەوەی ئاگاداربیت.

- معەتەری بۆنخۆشكردنی جەستە:
معەتەری جەستەی تایبەت بەخۆت بە هیچ كەس مەدە بۆ ئەوەی نەخۆشی كەست بۆ نەگوازرێتەوە.

- دەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان:
ئەو كاتەی دەرمانی ددان لە فڵچەكەت دەدەیت ئەوە بەریەككەوتێك لەنێوان فڵچە و دەرمانەكە ڕودەدات ئەگەر یەك دەرمانی ددان لەگەڵ چەند كەسێك بەكاربهێنت ئەوە ئەگەری گواستنەوەی بەكتریا و ڤایرۆسەكانی سەر فڵچەكانتان زۆر دەبێت .
 


AM:11:10:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 10546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌