چەند ماسكێكی سروشتی بۆ خاوێنكردنەوەی پێستی ڕوخسار
وێستگە ستایل-
ئەگەر پێستی ڕوخسارت هەستیارە و دەتەوێت خاوێنی بكەیتەوە بە شێوەیەكی تەندروست ئەوە باشتر وایە سوود لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە وەربگریت.
- بۆ خاوێنكردنەوەی پێستت پێویستت بە دوو كەوچكی بچووك سۆدەی نان و چارەكە كوپێك شیر و نیو كوپ ئارد و نیو كوپ ئاردی گەنمەشامی دەبێت لە گەڵ یەك كەوچكی گەورە زەیتی زەیتوون، هەموو ئەم پێكهاتانە زۆر باش تێكەڵاو بكە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 15 خولەك دواتر پێستت بە ئاو خاوێن بكەرەوە.
- گوشراوی سندی لەگەڵ سێ بۆ چوار كەوچك شۆفان تێكەڵاو بكە هەتا گیراوەیەكی هاوشێوەی هەویر دروست دەكەیت و ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی 15 خولەك بە پێستتەوە بهێڵەرەوە و دواتر پێستت بە ئاوی شلەتێن خاوێن بكەرەوە.
- كەوچكێكی گەورە هەنگوین و نیو كوپ شۆفانی هاڕاو تێكەڵاو بكە و ماوەی 10 خولەك بە پێستتەوە بیهێڵەرەوە و دواتر پێستت بە ئاوی شلەتێن خاوێن بكەرەوە.
-كەوچكێك هەنگوینی سروشتی لەگەڵ كەوچكێك زەیتوون تێكەڵاو بكە و پارچەیەك لۆكە بەم گیراوەیە تەڕبكە و بیدە لە پێستی ڕوخسارت و بۆ ماوەی چەند خولەكێك بە پێستتەوە بیهێڵەرەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن ڕوخسارت خاوێن بكەرەوە .
PM:12:42:11/12/2017
ئهم بابهته 3583
جار خوێنراوهتهوه