‌دانیشتوانی ئەم ناوچانە مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجە زیاترە

وێستگە ستایل-

چەند زانایەك لە قوبرس توێژینەوەیان لەسەر كاریگەری كەش و هەوا بە توشبوون بە شێرپەنجەوە ئەنجامدا و ئاشكرایان كرد ئەو كەسانەی لە وڵاتە ساردەكان دەژین مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجە زۆرە  .

گۆڤاری "  Molecular Biology and Evolution  " ئەم توێژینەوەیەی بڵاوكردەوە كە تیایدا چەند زانایەك لە كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی قوبرس ئەنجامیاندا و جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە ئەو كەسانەی لە وڵاتە ساردەكان دەژین مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت.

پرۆفیسۆر "كونستانتین فوسكاردیس " كە بەژداربووی ئەم توێژینەوەیە بوو دەڵێن" گۆڕانكاریە  بۆماوەییەكان بۆ خۆگونجاندن و ڕوبەڕوبوونەوەی كەشوهەوا ساردەكان دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە"

ئەم زانایانە سوودیان لەسەرژمێری توشبووانی ئەم نەخۆشییە لە جیهاندا وەرگرتووە كە ئاشكرای دەكات ئەو كەسانەی لە وڵاتە ساردەكان دەژین مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجەی سییەكان و مەمك و قۆڵۆن و ڕیخۆڵە"زیاترە.

بەرزبوونەوەی ئاستی توشبوانی شێرپەنجە لە وڵاتە ئەسكەندەنافیەكان ڕاستی ئەم توێژینەوەیە دەسەلمێنێت، بە جۆرێك ئاستی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە وڵاتە ئەسكەندەنافیەكان لە نیوەی توشبووانی جیهان زیاترە .


AM:11:40:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4633 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌