‌توێژینەوەیەك پەیوەندی نێوان شەكر و شێرپەنجەی میزەڵدانی ئاشكرا كردوە

وێستگە ستایل-

توێژینەوەیەك پەیوەندی نهێنی نێوان شەكر و مەترسیەكانی ئاشكرا كرد كە تا ئێستا بە شێوەیەكی شارابوە بووە.

ئەم توێژینەوەیەی لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوو ئەنجامدراوە و تیایدا پەیوەندی راستەوخۆی نێوان ڕێججیم و زۆر خواردنی شەكر و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن و شێرپەنجەی ئاشكرا كردووە لەسەر مشكی تاقیگە.

بە گوێرەی ئەو بابەتەی لە گۆڤاری " PLOS Biology  " بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە ئەم توێژینەوەیە لە كاتی خۆیدا لە هیچ شوێنێك بڵاونەكراوەتەوە و تیایدا ئەوە ئاشكرا كراوە زۆر خواردنی شەكر كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی میزەڵدان زیاد دەكات" توێژەرەوەكان وای بۆ دەچن  لە كاتی خۆیدا ڕێكخراوی (Sugar Research Foundation ) یاری بە ئەنجامی توێژینەوەكە كردبێت لە پێناو بەرژەوەندی خۆی  چونكە ئەمە كاری دەكردە سەر كەمبوونەوەی ڕێژەی بەكارهێنانی شەكر لە جیهاندا .

ئەنجامی توێژینەوە نوێكەی( Project 259  ) ئەوەی ئاشكرا كردوە كە مخواردنی شەكر لە لایەن مشكی تاقیگەكانەوە بۆتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی بەكتریا سوودبەخشەكان لەناو لەشی مشكەكاندا بەڵام هێشتا زیانەكان وەك پێویست و چاوەڕوانكراو لەسەر مشكەكان دەرنەكەوتوە و پێدەچێت كەمتر بێت لەو زیانانەی زۆر خواردنی شەكر كە لەسەر جەستەی مرۆڤ دەست دەكەوێت.


PM:03:03:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 4621 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل