هۆكاره‌كانی دروستبوونی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی خوێن
وێستگە ستایل-
هۆكاره‌كانی دروستبوونی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك:
هۆكاری ته‌واوه‌تی جۆری شه‌كره‌ی یه‌ك نه‌زانراوه، ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه سیستمی به‌رگری له‌شت ( كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی روبه‌روی ڤایرۆس و به‌كتریا ده‌بێته‌وه) هێرش ده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی په‌نكریاس كه ئینسولین درووست ده‌كه‌ن و له‌ناویان ده‌به‌ن.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هیچ یان بڕێكی كه‌م ئینسولینت هه‌بێت، شه‌كر له‌جیاتی له‌خوێنه‌وه بچێته ناو خانه‌كان هه‌ر له خوێندا كۆ ده‌بێته‌وه، شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك وا بۆی ده‌چن به‌هۆی هه‌ردوو بۆماوه‌یی و هۆكاری ژینگه‌ییه‌وه بێت، هەندێکجار هۆكاری تریش هەیە به‌ڵام روون نین.
هۆكاره‌كانی شه‌كره‌ی جۆری دوو و به‌ر له شه‌كره:
به‌ر له شه‌كره كه ده‌توانێت ببێته شه‌كره‌ی جۆری دوو، له‌م كاته‌دا خانه‌كان به‌رگری په‌یدا ده‌كه‌ن بۆ ئینسولین وه په‌نكریاس ناتوانێت هێنده ئینسولین دروستبكات تاكو زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م به‌رگریه‌دا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌كر بچێته ناو خانه‌كان و بۆ وزه به‌كاربێت، شه‌كر له خوێندا كۆده‌بێته‌وه، به‌ته‌واوی دیاریكراو نیه كه ئه‌مه بۆ روده‌دات به‌ڵام جین و بۆماوه‌یی و هۆكاری ژینگه‌یی رۆڵیان هه‌یه له‌م جۆره شه‌كره‌یه‌دا، زیادبوونی كێش په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه به شه‌كره‌ی جۆری دوو به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌ی جۆری دوویان هه‌یه هه‌موویان كێشیان زیاد نیه.
هۆكاره‌كانی شه‌كره‌ی سكپڕی:
له كاتی سكپڕیدا، ئاوه‌ڵ ( دایك و منداڵ بەیەکدەگەیەنێت له‌ڕێی په‌تكی ناوك) چه‌ند هۆرمۆنێك درووستده‌كات، تاكو سكپریه‌كه بپارێزێت، ئه‌و هۆرمۆنانه کارێک دەکەن خانه‌كانت زیاتر به‌رگریان هه‌بێت بۆ ئینسولین، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی په‌نكریاس ئینسولینی زیاتر دروستده‌كات تاكو زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م به‌رگریه‌دا، به‌ڵام هه‌ندێکجار په‌نكریاس ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا به‌رده‌وام بێت و كاتێك ئه‌مه رووده‌دات، گلوكۆز به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌چێته خانه‌كانه‌وه و به‌شێكی زۆر له گلوكۆز له خوێندا ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته شه‌كره‌ی سكپڕی.
ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك:
هه‌رچه‌ند هۆكاری ته‌واوه‌تی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك نه‌زانراوه به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون زیاد ده‌كه‌ن پێكهاتووه له:
مێژووی خێزانی : ئه‌گه‌ری تووشبوونت زیاتره ئه‌گه‌ر شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك له دایك، باوك، خوشك یان برا هه‌بێت.
هۆكاری ژینگه‌یی: بۆ نموونه تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی له‌وانه‌یه رۆڵی هه‌بێت له شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك.
بوونی خانه له‌ناوبه‌ره‌كانی سیستمی به‌رگری(دژه‌ته‌نی دژبه‌خۆ): ئه‌گه‌ر ئه‌م دژه‌ته‌نه دژ به‌خۆیانه‌ت هه‌یه ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆری تووشبوونت هه‌یه به‌م جۆره شه‌كره‌یه به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌ركه‌س ئه‌م جۆره دژه‌ته‌نانه‌ی هه‌بێت تووشی شه‌كره‌بێت.
هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی به خۆراكه‌وه هه‌یه: كه‌می ڤیتامین D، به‌كارهێنانی شیری مانگا بۆ منداڵ بەتایبەتی له ته‌مه‌نی ساواییدا، به‌كارهێنانی دانه‌وێڵه له‌پێش ته‌مه‌نی 4 مانگی‌دا، به‌ڵام هیچ كام له‌م هۆكارانه پیشان نه‌دراوه كه‌به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ببێته هۆی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م.
جوگرافیا: له هه‌ندێك وڵاتی دیاریكراو وه‌كو فینله‌ندا و سوید رێژه‌ی ئه‌م جۆره شه‌كره‌یه زیاتره.
ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دوو و به‌ر له شه‌كره:
توێژه‌ره‌وه‌كان به ته‌واوه‌تی تێناگه‌ن بۆچی هه‌ندێك كه‌س تووشی شه‌كره‌ی جۆری دوو و به‌ر له شه‌كره ده‌بن، هه‌ندێكی تر تووش نابن، هه‌ر چۆنێك بێت ئاشكرایه كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیاریكراو ئه‌گه‌ری تووشبوون زیاد ده‌كه‌ن وه‌ك:
كێش: تاكو زیاتر شانه‌ی چه‌وریت هه‌بێت، خانه‌كان زیاتر به‌رگریان ده‌بێت بۆ ئینسولین.
ناچالاك بوون: تاكو زیاتر ناچالاكبیت ئه‌گه‌ری تووشبوونت زیاتره، چالاكیه فیزیاییه‌كان یارمه‌تیت ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی كێشت بكه‌یت، گلوكۆز به‌كاربێنیت وه‌كو وزه، کە واده‌كات خانه‌كان زیاتر هه‌ستیار بن بۆ ئینسولین.
نه‌ته‌وه: هه‌رچه‌ند روون نیه بۆچی خه‌ڵكی هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ی دیاریكراو وه‌ك: ره‌ش پێسته‌كان، ئه‌و وڵاتانه‌ی به ئیسپانی قسه ده‌كه‌ن له ئه‌مریكای ناوه‌راست و باشوور، هندیه ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌مریكیه ئاسیاویه‌كان، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره.
مێژووی خێزانی: ئه‌گه‌ری تووشبوونت زیاتره ئه‌گه‌ر شه‌كره‌ی جۆری دوو له دایك، باوك، خوشك یان برا هه‌بێت.
ته‌مه‌ن: ئه‌گه‌ری تووشبوونت زیاد ده‌كات هه‌رچه‌ند بكه‌ویته ته‌مه‌نه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزشی كه‌متر ده‌كه‌یت بارستایی ماسولكه‌كان له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و كێشت زیاد ده‌كات، به‌ڵام شه‌كره‌ی جۆری دوو زۆره له منداڵ و گه‌نجدا.
شه‌كره‌ی سكپڕی: ئه‌گه‌ر له‌كاتی سكپڕیدا شه‌كره‌ت تووش بوبێت، ئه‌وا دواتر ئه‌گه‌ری تووشبونت زیاد ده‌كات به شه‌كره‌ی جۆری دوو و به‌ر له شه‌كره.
ئه‌گه‌ر منداڵێكت بوو كێشی له 4 كیلۆ زیاتر بوو ئه‌گه‌ری تووشبوونت هه‌یه به شه‌كره‌ی جۆری دوو.
نه‌خۆشی فره كیس یان فره توره‌كه‌ی هێلكه‌دان: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه ده‌بێته هۆی تێكچوونی سوری مانگانه، مووی زیاده، قه‌ڵه‌وی، ئه‌گه‌ری تووشبونیان زیاتره به شه‌كره‌ی جۆری دوو.
به‌رزی په‌ستانی خوێن:په‌ستانی خوێن له سه‌روو 90\140 ملیمه‌تری جیوه‌ی بوو ئه‌گه‌ری توشبونیان زیاتره.
ئاستی نا ئاسایی كۆلسترۆڵ و ترایگلیسراید: ئه‌گه‌ر ئاستی كه‌مت هه‌یه هەیە لە HDL واتا كۆلسترۆڵی باش، ئه‌وا ئه‌گه‌ری توشبونت زیاتره، ترایگلیسراید جۆرێكی تری چه‌وریه له خوێندا ئه‌گه‌ر ئاستی ترایگلایسیراید زیادبوو ئه‌وا ئه‌گه‌ری توشبونت زیاتره.
ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌كره‌ی سكپڕی:
هه‌ر ئافره‌تێكی سكپر دەکرێ تووشی شه‌كره‌ی سكپڕی ببێت، به‌ڵام هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ریان زیاتره له‌وانی دیكه، هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ری تووشبون به شه‌كره‌ی سكپڕی بریتین له:
ته‌مه‌ن:ئافره‌تانی سه‌روو 25 ساڵ ئه‌گه‌ری تووشبونیان زیاتره.
مێژووی خێزانی یان خۆت: ئه‌گه‌ری تووشبون زیاتره ئه‌گه‌ر به‌ر له شه‌كره‌ت هه‌بێت (كه ده‌توانێت ببێته شه‌كره‌ی جۆری دوو) یان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نزیكی خێزانه‌كه‌ت شه‌كره‌ی جۆری دووی هه‌بێت وه‌ك دایك، باوك، خوشك و برا .
ئه‌گه‌ری تووشبوونت زیاتره ئه‌گه‌ر له سكپڕبوونه‌كانی پێشووتدا تووشی شه‌كره‌ی سكپڕی بوبیت، منداڵێكی قه‌باره زۆر گه‌وره‌ت بوبێت یان منداڵێكت به مردوویی بوبێت كه هۆكارەی روون نیه.
كێش:ئه‌گه‌ر كێشت زیادبێت پێش سكپڕی ئه‌گه‌ر تووشبوونت زیاتره.
نه‌ته‌وه: جیاوازی نەتەوە زۆر کاریگەری هەیە، بەڵام روون نیه بۆچی ئافره‌تانی پێست ره‌ش، ئافره‌تانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به ئیسپانی قسه ده‌كه‌ن له ئه‌مریكای ناوه‌راست و باشوور، هندیه ئه‌مریكیه‌كان، ئاسیاویه‌كان، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره به شه‌كره‌ی سكپڕی.
PM:07:57:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5098
جار خوێنراوه‌ته‌وه