‌بۆچی ئەمەریكیەكان دەردراوی هێلكە شەیتانۆكە بۆ ڕوخساریان بەكاردەهێنن؟

وێستگە ستایل-

لەم ساڵانەی دوایدا زۆرێك لە ئەمەریكیەكان ئەو جۆرە كرێمە بۆ ڕوخساریان بەكاردەهێنن كە لەلینجی و دەردراوی هێلكە شەیتانۆكە دروست دەكرێت.

كۆمپانیای  "Euromonitor  "  بە بازاڕكردنی جیهانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی كەرەستەكانی جوانكاری تایبەت بە پێست لە كۆریایی باشوور ئەوەی ئاشكرا كردوە كە لە ساڵی 2011 ەوە بەكارهێنانی ئەم جۆرە كرێمە لەناو ئەمەریكیەكاندا  زۆر زیادی كردوە، بەتایبەت هەردوو بەرهەمی "  Target"  "CVS  " كڕیارێكی زۆریان هەیە .


كۆریای باشوور باشترین بازاڕی هەیە بۆ فرۆشتنی ئەم بەرهەمانەی جوانكاری و ساڵانە بە 7 ملیار درلار دەخەمڵێنرێت، سابرینا فابی وەك پزیشكێكی پێست كە پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانكۆی سان دیاگۆ لە كالیفۆرنیا ئەوەی ئاشكرا كردوە ئەو پێكهاتە كیمیاوییەی لەناو لینجاو و دەردراوی كرمی هێلكە شەیتانۆكەدا هەیە یارمەتی كەمكردنەوەی دەركەوتنی نیشانەكانی پیری پێش وەخت دەدات لەسەر پێست و چارەسەری زیپكە و كێشەكانی پێست دەكات، بەڵام ئەم پزیشكە هۆشداری دەدات لە بارەی ئەو كرێمانەی بەناوی هەبوونی ئەم پێكهاتەیە تیایدا دەفرۆشرێت چونكە بوونی پێكهاتەی كیمیایوی دیكە لەناو ئەم كرێمانەدا ڕەنگە زیان بە پێست بگەیەنێت .
 


PM:02:21:16/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 6778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌