‌7 رەفتار لە ئافرەتاندا کە پێویستە دەستبەردای بن

وێستگە ستایل-


هەندێ ڕەفتار هەیە کە خانمان لەپێناو جوانیاندا دەستی لێهەڵناگرن کە لەوانەیە ببێتە هۆکاری ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جوانیان لەدەست بدەن بەهۆی بەردەوامیان لەسەر ئەو ڕەفتارانە، بۆ جوان دەرکەوتنتان هەوڵبدەن دووربن لەم رەفتارانە:

1-نووستن بە ماکیاژەوە
دەبێتە هۆکار بۆ گرتنی کونەکانی پێست و دروستبوونی زیپکە.

2ـبەکارهێنانی فڵچەی پیس بۆ ماکیاژ
ئەگەر فڵچەکان پاکنەکرێنەوە بە بەردەوامی ئەوا بەکتریا لەخۆدەگرن و مەترسی ژەهراویبوونیان هەیە.

3-لێسانەوەی لێوەکان لە کاتی وشکبوونەوە
لێسانەوەی لێوەکان خویەکی خراپە پێویستە بەهۆی مەڵحەمی تایبەتەوە لێوەکان بپارێزیت لە وشکبوون.

4-بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر
کرێمی دژەخۆر پێست دەپارێزێت لە چرچ و لۆچی و بە سافی دەیهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕەنگی پێستت ئەسمەر بێت ئەوا هیچ کات دژە خۆر بەکار مەهێنە.

5-تەقاندنی زیپکە
هەموو کەس لە زیپکە بێزارە بەڵام تەقاندنی زیپکەکان یارمەتیت نادات بۆ ڕزگاربوون لێیان، کاتێک کە زیپکەکە دەتەقێنیت بەکتریاکەی ناوی لەسەر پێستەکە دەمێنێتەوە و بڵاودەبێتەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکەی زیاتر یان پەڵە.

6-توند بەستنی قژ
توند بەستنی قژ دەبێتە هۆی ڕووتانەوەی قژ ئەگەر ناتەوێت ئەم کێشەیەت هەبێت کەمێک هێواشتر ڤژت ببەستە.

7-بێتاقەتی زۆر بەهۆی پارێزکردنەوە
بۆ لاوازبوون پێویستە ڕۆژانە ڕاهێنان بکەیت نەک نائاسوودە و بێتاقەت بیت، بەهۆی زۆری کێشتەوە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە لایەنی دەرونیت



PM:03:10:22/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 5027 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌