9 نهێنی جوانی خانمه كۆریه‌كان
وێستگە ستایل-
هه‌موومان ده‌زانین كه خانمانی كۆری هه‌میشه كه‌مترین ماكیاژ به‌كارده‌هێنن و هه‌میشه خاوه‌نی پێستێكی سروشتی و سه‌رنجراكێش و ناسكن.
خانمانی كۆری زۆر بایه‌خ به ئاو ده‌ده‌ن، هه‌میشه به‌یانیان به‌سكی ناشتا خێرا ئاو ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها به ئاوی سارد ده‌موچاویان ده‌شۆن، له‌گه‌ل خواردنی میوه و سه‌وزه‌یه‌كی زۆر.
پاكردنه‌وه‌ی پێستیان و هه‌میشه به‌كارهێنانی زه‌یته سروشتیه‌كان وه‌ك زه‌یتنی گوێزی هیندی و بادام، سه‌ره‌تا ده‌موچاویان ده‌شۆن پاشان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك زه‌یتی لێده‌ده‌ن.
هه‌فتانه 2 جار ماسك بۆ ده‌موچاویان ده‌كه‌ن، به‌پێی جۆری پێستیان ماسكه‌كه هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام سپێنه‌ی هێلكه زۆر به‌كارده‌هێنن یان به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ مادده‌ی تردا.
كرێمی تایبه‌ت به لابردنی ره‌شی ژێرچاوه‌كان به‌كارده‌هێنن.
به پێكهاته‌ی سروشتی یان كرێمی تایبه‌تی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دژی چرچبوونی پێستیان بووه‌ستن، تا هه‌میشه به‌گه‌نجی پێستیان بمێنێته‌وه.
راهێنانی تایبه‌تی به روخساریان هه‌یه، بۆ توندكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی روخسار.
رۆژانه 2 جار ئاوی بریقه‌دار كردنی روخسار ده‌پرژێنن به روخساریانا، چونكه یارمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی روخساریان ده‌دات.
هه‌وڵده‌ده‌ن خۆراكی ته‌ندروست بخۆن، به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی ئۆمیگا 3 تێدایه وه‌ك ماسی و سه‌وزه و میوه.
به‌كارهێنانی كرێم یان ماسكی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست.
AM:11:02:22/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6590
جار خوێنراوه‌ته‌وه