‌5 رێگای سروشتی بۆ ڕێگری کردن لە هەڵوەرینی قژ

وێستگە ستایل-


بیگومان خانمان و پیاوانیش توشی ئەم کێشەیە دەبن بەڵام پێویستە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشەیە بکات، باشترەکە بەرهەمە سروشتیەکان بەکاربهێنرێت لە جیاتی بە کارهێنانی دەرمانی کۆگاکان، وەک چارەسەرێک بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ، کە پێدەچێت چارەسەری کێشەکەش نەکات.

ئەویش بەم 5 ڕێگایەی لای خوارەوە:

1-بەکارهێنانی ڕۆنی گەرم بۆ چارەسەرکردن
بەکارهێنانی هەریەک لەم ڕۆنە سروشتیانە وەک ڕۆنی زەیتون، گوێزی هیندی....هتد پاشان گەرمکردنی ڕۆنەکە تاپلەیەکی مامناوەند کەبتوانرێت بەکاربهێنرێت، بەکارهێنانی بۆ پێستی سەر بەمەساجێکی نەرم و داپۆشینی سەر بە کڵاوێک بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ،دواتر شۆردنی بە شامپۆ.

2-گوشراوە سروشتیەکان
وەک بەکارهێنانی ئاوی سیر،ئاوی پیاز،ئاوی زەنجەفیل، ئەویش بە بەکارهێنانی لەشەودا، مانەوەی تا بەیانی بە قژەکەوە پاشان شۆردنی .

3-مەساجی سەر
بەکارهێنانی چەند دڵۆپێکی کەم له ڕۆنی ناوکی بادەم یان ڕۆنی کونجی بەشێوەی مەساج بۆ پێستی سەر، بۆ چەند خولەکێکی کەم ، ڕۆژانە یارمەتی بەهێزکردن و پتەوکردنی ڕەگی مووەکان دەدات .

4-دژە ئۆکسیدەکان
بەکارهێنانی چای سەوز (کوڵاندنی دوو پاکەت چا لەیەک کوپ ئاودا).
بەکارهێنانی بۆماوەی کاتژمێرێکل و پاشان شۆردنی، چای سەوز پێکهاتەی دژە ئۆکسێنی تێدایە کە ڕێگری دەکات لەهەڵوەرینی قژ و هەروەها هانی گەشەکرنی دەدات .

5-حەوانەوە بە مێشک هۆکارێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ دووبارە رێکخستنەوەی هۆڕمۆنەکا، زۆر هۆکاری دەروونی هەیە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، هەر بۆیە حەوانەوە ڕێگایەکی کاریگەر دەبێت بۆ ڕێگریکردن لەمە .


AM:10:26:22/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 8528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌