ئه‌و خواردنانه‌ی هۆكارێكن بۆ دابه‌زاندنی كێش كامانه‌ن؟
وێستگە ستایل-
بێگومان خواردن و زیادبوونی كێش په‌یوه‌ندی هه‌یه به رێژه‌ی ئه‌و كالۆریه‌ی له‌و خۆراكه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌میشه خۆت هاوكاری خۆت بیت و ئه‌و خۆراكانه هه‌ڵبژێریت كه رێژه‌ی كالۆری چه‌وری تێیدا كه‌مه یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و چه‌وری ده‌توێنێته‌وه و رێگری له دروستبوونی ده‌كات.
بادام یه‌كێكه له باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش، جگه له‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.
سێ‌و میوه‌یه‌كی زۆر به‌سوده و هه‌میشه هاوكاریت ده‌كات زوو هه‌ست به تێری بكه‌یت، چونكه برێكی زۆر مادده‌ی ریشاڵی تێدایه یارمه‌تی خێراكردنی كرداری هه‌رس و توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات.
ئه‌ڤۆگادۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و ئۆكسید و پێكهاته خۆراكیه به‌سوده‌كان، هه‌ر بۆیه زۆر به‌سوده بۆ پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، جگه له‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه و رێگری له زیادبوونی كێش ده‌كات.
مۆز ده‌وڵمه‌نده به پۆتاسیۆم و كالسیۆم و پێكهاته‌ی به‌سود بۆ له‌ش، یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری جگه‌ر ده‌دات و رێژه‌ی كالۆری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه.
تو رێژه‌یه‌كی باش پێكهاته‌ی سودبه‌خشی تێدایه، هه‌میشه وات لێده‌كات هه‌ست به‌تێری بكه‌یت و چه‌وریش ده‌توێنێته‌وه.
بروكلی ده‌بێته هۆی رێگری كردن له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌هۆی ئه‌وه‌ی برێكی باش مادده‌ی ریشاڵی و كالسیۆمی تێدایه، یارمه‌تی گه‌ده ده‌دات زوو هه‌ست به‌تێری بكات.
برنجی بۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سود و دژی نه‌خۆشی شه‌كره و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵه، هه‌روه‌ها برێكی زۆر مادده‌ی ریشاڵی تێدایه.
گێزه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاوێكی زۆر و مادده ریشالیه‌كان، یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و زوو هه‌ست به تێری ده‌كه‌یت.
بیبه‌ری تون یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه‌ی یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات.
كه‌له‌رم برێكی زۆر پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سود و ڤیتامین سی و بی تێدایه، رێگه له دروستبوونی كالۆری ده‌گرێت.
زه‌یتی گوێزی هیندی و زه‌یتی زه‌یتون به‌سودن، رێگری له دروستبوونی چه‌وری ده‌گرێت.
قاوه و چای سه‌وز یارمه‌تی خێراكردنی كرداری هه‌رس ده‌ده‌ن و رێژه‌ی كالۆری له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
شوكولاته‌ی توخ یان تاڵ به‌هه‌مان شێوه یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات، به‌سوده بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره.
هێلكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆتینی زۆره یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری و كالۆری له‌ش ده‌دات.
هه‌نجیر تامێكی خۆشی هه‌یه و برێكی زۆر پیكهاته‌ی ریشاڵی تێدایه.
پرته‌قاڵ و لیمۆ و شیلك میوه‌یه‌كی به‌سودن و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌ده‌ن، زوتر هه‌ست به‌تێری ده‌كه‌یت.
سیری عه‌جه‌م ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی پێویستی بۆ له‌ش، یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه.
زه‌رده‌چه‌وه باشترین به‌هاراته بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و ده‌توانیت له زۆر خۆراكدا به‌كاریبهێنیت.
AM:10:25:22/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4151
جار خوێنراوه‌ته‌وه