بەخۆراك چارەسەری هەوكردنی جومگەكانت بكە
وێستگە ستایل-
خواردنی خۆراكی تەندروست دەكرێت لەجیاتی دەرمان و چارەسەری كیمیاوی بۆ چارەسەر و ڕێگرتن لە توشبوون بە چەند جۆرێك لە نەخۆشی بەكاربهێنرێت، ئەگەر ئازار و هەوكردنی جومگەكانت بێزاریان كردویت ئەوە دەتوانیت ئەم خۆراكانە وەك چارەسەری سروشتی بەكاربهێنیت .
1- مۆز : لەبەر ئەوەی ئەم میوەیە (ترشی فۆلیك و ڤیتامین سی و بی شەش) لە پێكهاتەیدا هەیە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئازاری ئێسك و بڕبڕەكان و چارەسەری هەوكردن دەكات .
2-بیبەر : ئەم سەوزەیە ڤیتامینی پێویست و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر بە جەستە دەبەخشێت و ژەهری ناو جەستە دەكاتە دەرەوە ، زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری هەوكردنی ئێسك .
3-زەیتی زەیتوون : یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی زەیت بۆ تەندروستی ، دەتوانیت بۆ شێلانی جومگەكان بەكاریبهێنیت یان تێكەڵاوی خواردن و زەڵاتەی بكەیت .
4-هەموو بەرهەمەكانی دانەوێڵە : هەوڵبدە تەواوی جۆرەكانی بەرهەمی دانەوێڵە لە ژەمە خۆراكەكانتدا بونی هەبێت ، ئەمە سوودی دەبێت بۆ چارەسەری هەوكردنی جومگەكان .
5-مانگۆ : یەكێكە لە میوە سوود بەخشەكان ڕەنگە بەردەوام ئەم میوەیەت دەست نەكەوێت بەڵام زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری هەوكردنی جومگەكان .
6-ڕۆبیان : تەواوی خواردنە دەریاییەكان سوودیان هەیە بۆ تەندروستی ، ئەو پرۆتینەی لە پێكهاتەی ڕۆبیاندا هەیە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری هەوكردنی جومگەكان .
7- سێو : ڕەنگە چەند جارێك ئەوەت بیستبێت سێوێك بخۆ و پزیشك مەبینە ، بەڵام سێو یەكێكە لەو میوانەی چارەسەری هەوكردنی جومگەكاتن دەكات و لە هەمان كاتدا دەتوانیت وەك میوەیەك بۆ دابەزاندنی كێش بەكاریبهێنیت .
8-چەرەس : هەمە چەشنەی چەرەسەكان چەوری و پێكهاتەی تەندروستیان تیادایە كە بۆ ئێسك زۆر بەسوودە ، هەوڵبدە بەردەوام ئەم خۆراكەت پێ بێت .
9-سپێناغ : ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە كانزای ئاسن و بۆ هەرسی گەدە و ئێسك و جومگەكان زۆر بەسوودە .
10- ماسی سەلمۆن : ئەم ماسیە بڕێكی زۆر لە ئۆمیگا سێ لە پێكهاتەیدا هەیە ، هەفتەی چەند جارێك گۆشتی ماسی بخۆ بۆ ئەوەی جەستەت سوود لە پێكهاتەكانی ئەم خۆراكە وەربگرێت .
PM:03:06:21/10/2017
ئهم بابهته 4157
جار خوێنراوهتهوه