‌خانمان لەم كاتانەدا گونجاو نیە حەبی مەنع بەكاربهێنن

وێستگە ستایل-

حەبی دژە سكپڕی (مەنع) یەكێكە لەو جۆرە دەرمانانەی ئەو ئافرەتانەی هاوسەرگیریان كردوە بۆ ڕێگری كردن لە منداڵبوون بەكاریدەهێنن، بەڵام بەكارهێنانی ئەم دەرمانە هاوشێوەی دەرمانەكانی  دیكە پێویستە بە ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕبێت بەتایبەت لەم كاتانەدا.

1- پەستانی خوێنی بەرز : خانم ئەو كاتەی هەست بەوە دەكەیت پەستانی خوێنت بەرزە ئەوە بێ پرسی پزیشك بەهیچ شێوەیەك ئەم حەبە بەكارمەهێنە بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگات .

2- كۆلیستڕۆڵ :  كێشەی بەرزبونەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێنت هەیە ؟ لەم حاڵەتەشدا باشتر وایە بێ ڕێنمایی پزیشك ئەم حەبە بەكارنەهێنیت .

3- شێرپەنجەی مەمك : لەم حاڵەتەدا باشتر وایە پێشینەی خێزانەكەت بزانیت لەسەر ئەم نەخۆشییە ، حواردنی جەبی دژە سكپڕی كە پێكهاتەی ئیسترۆجینی تیادایە ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە زیاتر دەكات ، ئەو خانمەی لەناو خێزانەكەیدا بنەچەی ئەم نەخۆشیەی هەبێت ئەوە ڕەنگە پزیشك بە تەواوەتی بەكارهێنانی ئەم حەبەی لێ ڕابگرێت و ڕێگەی پێ نەدات .

4- جەڵتەی خوێن : ئەگەر  پێشتر هیچكات ئەم جۆرە لە جەڵتە لێی داویت ئەوە پزیشك بە تەواوەتی خواردنی ئەم جۆرە دەرمانەت لێ مەنع دەكات ، پێویستە پێشینەی ئەم نەخۆشیە لەناو خێزانەكەت بزانیت .

5- سەرئێشەی نیوە :ئەگەر نەخۆشی سەرئێشەی نیوەت یان (شەقیقە ) ت هەیە یان هەست بەوە دەكەیت كە 5 بۆ 15 خولەك پێش ئەوەی سەرت ئازاری هەبێت بەرچاوت تەڵخ بێت ئەوە باشتر وایە بێ ڕێنمایی پزیشك ئەم دەرمانە بەكارنەهێنیت .

لەم حاڵەتە و لە حاڵەتەكانی دیكەشدا باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی دژە سكپڕی بێ ڕێنمایی پزیشك .


PM:03:35:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 21590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌