بۆیاخكردنی قژ بەبەردەوامی توشی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارەت دەكات
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەكی نوێ پەیوەندی نێوان زیاددە ڕەویكردن لە گۆڕین و ڕەنگ كردنی قژ ی بەستەوە بە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و لە توێژینەوەكەدا هاتوە ئەو كەسانەی زیاددە ڕەوی دەكەن لە گۆڕینی ڕەنگی قژیان لەڕێی بەكارهێنانی بۆیە جیاوازەكان ئەوە مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجەی مەمك بە ڕێژەی %14 زیاد دەكات .
ئەم توێژینەوەیە لە لایەن پزیشكانی نەخۆشخانەی "پرنسیس گرایس " لە لەندەن ئەنجامدرا بۆ ڕونكردنەوەی زیان و مەترسیەكانی زیاددە ڕەویكردن لە ڕەنگ كردنی قژدا .
لە توێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە نابێت هیچ كەسێك 6 جار زیاتر لە ساڵێكدا بۆیاخ بۆ ڕەنگ كردنی قژی بەكاربهێنێت و باشتریش وایە خەنەی سروشتی لە جیاتی بۆیاخ بەكاربهێنرێت و باشترین جۆری بۆیاخیش ئەوانەیە كە ڕێژەی پێكهاتەی ئەمینی بۆنداریان تیادا كەمبێت.
AM:09:35:19/10/2017
ئهم بابهته 7495
جار خوێنراوهتهوه