‌بازرگانێکی دەرمانی تەزویر دەستگیر کرا

وێستگە ستایل-

له درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی دەرمان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بازرگانێك كە بە دەرمانی جۆری خراپەوە بازرگانی كرد دەستگيركرا  .

بەشی چاودێری بازاڕی بەڕێوبەرایەتیەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قائیمقامی هەولێر توانیان بازرگانێکی دەرمانی تەزویر بەناوی (س.خ.ت) دەستگیر بکەن.

لەم چالاكیەشدا توانیان  دەستبگرن بەسەر چەند دەرمانێکی قاچاخ لەنێوانیاندا دەرمانی تەزویری تێدا هەبوو بەناوی (Plavix) بە ژمارەی تایبەتی ( Batch number) (5A635 )، وە دوای دەستگیرکردنی بازرگانەکە ڕادەستی دادگا کرا بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاریی یاسایی.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا ئەوە هاتوە ، بەڕێوبەرایەتی KMCA ماوەی 72 کاتژمێر دەداتە هەر دەرمانخانە و کۆگایەکی دەرمان کە ئەو (plavix) ە بەو ژمارە تایبەتە (5A635) ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو دەرمانە بەپێچەوانەوە لەهەر شوێنێک دەرمانی ناوبراو ببینرێت بە ژمارەی تایبەتی خۆی ئەوا بەڕێوبەرایەتیەکەمان ڕێکاری یاسای لەبەرامبەر ئەو شوێنە دەگرێتەبەر.


PM:03:59:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 7762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌