زیانەكانی خواردنەوەی چا و شیر بە تێكەڵاوی
وێستگە ستایل-
لە سەرتاسەری جیهان 2 ملیار مرۆڤ ئارەزووی خواردنەوەی چا دەكەن ، هەندێك لەوان بۆ خۆشكردنی تامی ئەم خواردنەوەیە شیری بۆ زیاد دەكەن، بەڵام دەزانیت زیانەكانی خواردنەوەی چا و شیر بە تێكەڵاوی چەند زۆرە؟
چای ڕەش بڕێكی زۆر پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكانی تیادایە و شیر یش دەوڵەمەندە بە كالسیۆم ، لە كاتی تێكەڵاوكردنیان هەردوكیان لە جیاتی سوود زیان بە تەندروستی دەگەیەنن .
چای ڕەش دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەر ئەمەش یارمەتی هێوركردنەوەی ملولەخوێنەكان دەدات ، و ڕێگری دەكات لە دروست بوونی چرچی لەسەر پێست و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە .
شیر بڕێكی باش لە كالسیۆمی تیادایە و ئەمەش بۆ تەندروستی ددان و ئێسك زۆر بەسوودە .
بەڵام ئەوكاتەی ئەم دوو گیراوەیە تێكەڵاوی یەكتر دەكەیت ئەوە پرۆتینی ناو شیرەكە لەگەڵ پێكهاتە دژەئۆكسێنەرەكانی چا یەكدەگرێت و كافاینی ناو چا و كالسیۆمی ناو شیرەكە بەیەكەوە یەكدەگرن و ڕێگری دەكەن لە مژینی ئەم دوو پێكهاتە بەسوودە لە لایەن گەدەوە ، و بەمەش سوودی هەردوو پێكهاتەكە كەمدەبێتەوە .
زۆر خواردنەوەی تێكەڵەی ئەم دوو خواردنەوەیە زیانی دەبێت بۆ تەندروستی لەجیاتی سوود و ئەمەش زیانەكانیانە :
1- چالاكی سووڕی خوێن لە ناو ملولەكانی خوێن هێواش دەبێتەوە .
2- ئازاری گەدە ددروست دەكات و هەرسی گەدە ئاڵۆز دەكات .
3- هەستكردن بە دڵتێكهەڵاتن .
4- زیاد بوونی كێش .
5- ئازاری سەر و سەر ئێشە .
AM:10:31:17/10/2017
ئهم بابهته 7697
جار خوێنراوهتهوه