‌بەڤیدیۆ..نەوید بە چاوی گریانەوە : ئەو هەموو خەباتە بە دوو سەعات چۆڵكرا

وێستگە ستایل-

كوڕە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نەوید زەردی لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئبنستگرام ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە و بە چاوی پڕ لە گریانەوە داوا لە گەنجەكان دەكات دوێنێ لەبیر نەكەن .

نەوید بە گریان و دڵی پڕەوە دەڵێت " دوای ئەو هەموو شەهید و خەباتە و تەنها بە دوو كاتژمێر كەركوك چۆڵكرا ؟؟ هیچ گەنجێكی كورد نابێت ئەوەی بیر بچێت "   
 
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی 16 ی تشرینی یەکەمی 2017 هێزەکانی عیراق، بە فەرمانی عەبادی چوونە شاری کەرکوک و ئاڵای کوردستانیان لەسەر بینای پارێزگای کەرکوک هێنایە خوارەوە و ئاڵای عیراقیان لەسەر بیناکە هەڵکرد و جێگری پارێزگاری کەرکوکیش وەک پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دیاریکرا. 




AM:09:48:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 9548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌