ڕێگەیەكی ئاسان بۆ چارەسەی خاڵە ڕەشكانی سەر پێست
وێستگە ستایل-
دەركەوتنی پەڵە ڕەشەكان لەسەر پێست هۆكارەكەی كۆبوونەوەی چەورییە لەناو كونیلەكانی سەر پێست و ئەو كاتەی هەوای بەردەكەوێت ڕەنگەكەی دەگۆڕێت بۆ ڕەش .
هۆكارە دەركیەكان :
بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری سەر پێست هۆكارەكەی زۆر خواردنی خۆراكە چەورەكانە و بۆ ئەوەش پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بكەیت :
1- پێش ئەوەی بخەویت تەواوی ماكیاج و كەرەسە جوانكاریەكان لە ڕوخسارت بكەرەوە
2- خاوێن كەرەوە بەهێزەكان بۆ پێستت بەكارمەهێنە .
3- ئەو كرێمانە بەكارمەهێنە كە بڕێكی زۆر زەیت لە پێكهاتەیاندا هەیە .
4- ئەو كاتەی زیپكەو پەڵە لەسەر ڕوخسارت دروست دەبێت دەستكاری مەكە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لەسەر پێستت بڵاو نەبێتەوە .
5- دوور بكەوەرەوە لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشكی خۆر .
دەتوانیت بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە ئەم پێكهاتانە لە چەند كەرەسەیەكی ساددە لە ماڵەوە تێكەڵاو بكەیت و بۆ چارەسەری زیپكە و پەڵە ڕەشەكانی ڕوخسارت بەكاریبهێنیت .
دوو كەوچك لە ئاردی گەنمەشامی تێكەڵاوی سپێنەی یەك هێلكە بكە و جوان تێكەڵاوی بكە و ئەم گیراوەیە لە پێستت بدە بۆ ماوەی 10 خولەك بە پێستتەوە بیهێڵەرەوە دواتر ئەم گیراوەیە لەڕێی پارچەیەك كلینكسی خاوێنەوە لە ڕوخسارت بكەرەوە و دواتر بە ئاو ڕوخسارت بشۆ .
AM:10:33:16/10/2017
ئهم بابهته 3839
جار خوێنراوهتهوه