‌بەڤیدیۆ...منداڵێك بەردەوام خوێن لە جەستەی دێت

وێستگە ستایل-


ئایە ڕەحیم ئەو منداڵە مەغریبیەی تەمەنی تەنها 12 ساڵە توشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە و پزیشكەكان تا ئێستا بێ توانا وەستاون لە چارەسەر كردنی ، كاتێك ئەم منداڵە دەگری لەجیاتی ئەوەی فرمێسك لە چاوی بێتە خوارەوە خوێن لە چاوەكانی و گوێی دێت .

زۆرێك لەوانەی ئەم ڤیدیۆیەیان بینیوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لای خۆیان شەیریان كردوە وەك دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەم منداڵە بە هاشتاگی #المغرب  و چیرۆك و دۆخی ئەم منداڵەیان لای خۆیان بڵاوكردۆتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە چارەسەركردنی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە.

دایكی ئەم منداڵە ئەوەی ئاشكرا كردوە لە ساڵی 2016 ەو كچەكەی بە دەست ئەم دۆخەوە دەناڵێنێت و سەرەتا بە خوێن بەربونێكی ئاسایی لە لوتیەوە دەستی پێكردوە بەڵام ئەمە زیاتر تەشەنەی كردوە و ئێستا ڕۆژانە پێنج جار توشی ئەم حاڵەتە دەبێت و بۆتە هۆی دروست بوونی دۆخێكی ناخۆش بۆ ئەم كچە لە لای هاوڕێكانی و ژیانی خێزانەكەشی تاڵ بووە .

هەروەها دەشڵێت بۆ چەندین پزیشكی بردوە لە شاری ریباط و قنیطرە و چەندین پشكنینی تایبەتی بۆ ئەنجامداوە و چەند جارێك نەشتەرگەری گەورەی بۆ كردوە بەڵام تەنها 6 مانگ باش بووە و دواتر وەك خۆی لێ هاتۆتەوە .
 





AM:09:32:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 12736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌