‌بەوێنە...كاژین لەم كەناڵەوە دەردەكەوێتەوە

وێستگە ستایل-


خانمە ڕاگەیاندنكار كاژین حەسەن چەند وێنەیەكی نوێی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە و وێنەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن
لە كەناڵێكی دیكەوە وەرزی كاركردنی نوێیان دەست پێدەكات .




كاژین لە وێنەكانەوە ئەوەی ئاشكرا كردوە چیتر پەیوەندی بە كەناڵی NRTیەوە نیە و لە كەناڵی k24 كار دەكات و وەك یەكێك لە ڕاگەیاندنكارەكانی ئەو كەناڵە باجی كۆمسیۆنی بۆ كراوە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن وەك كارمەندێكی ڕاگەیاندن توانای ڕوماڵكردنی هەواڵەكانی هەبێت .




كاژین و شوان هەركی وەك دوو هاوسەرن و كاری ڕاگەیاندن دەكەن و ماوەی چەندین ساڵ لە كەناڵی گەلی كوردستان بەیەكەوە كاریان كردوەو دواتر چونەتە كەناڵی NRT و دوای ماوەیەك دیارنەمان لەسەر شاشەی ئەم كەناڵە و بێ ئەوەی هیچ ڕونكردنەوەیەك بدەن لە ئێستادا لە كەناڵیK24  كار دەكەن .


PM:02:19:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 37933 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌