‌بەڤیدیۆ...شاجوان بە جلی كوردی پیاوانەوە چوو بۆ دەنگدان

وێستگە ستایل-

                                                                                                                                
ژالیا سیروان وەك شاجوانی كوردستان لەڕێی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی خۆی ئەوەی ئاشكرا كرد كە چووە بۆ دەنگدان و تیایدا بە جلی كوردی كوڕانەوە دەردەكەوێت .

ژالیا دەڵێت "زۆر حۆشحاڵم بۆ جاری یەكەم دەنگ دەبێت بۆ سەربەخۆی كوردستان و هیوادارم هەركەسێك ئەم ڤیدیۆیەی من دەبینێت بچێت بۆ دەنگدان و دەنگ بە بەڵێ بدات "


ئەم خانمە وێنەیەكی خۆی بە هەمان جلوبەرگەوە بڵاوكردۆتەوە و شیعرێكی شاعیری ناودار عەبدوڵا پەشێوی نوسیوە  
"  بۆ قەرەجێک 
بەس تەماشای ناو لەپم کە،
خۆ من نامەوێت پێم بڵێی، 
دەبم بەباوکی چەند منداڵ
زەنگین دەبم یان هەروا لات 
تەنها شتێکم پێ بڵێ؟
هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم
یاخود دەبمە خاوەن وڵات؟ عەبدوڵا پەشێو  

ژالیا  دەڵێت بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ✌🏼دەوڵەت بوونی کوردستان خەونی چەندەها ساڵەی میلەتی کوردە دوور لە هەموو کەس و لایەنە سیاسیەکان. لە پێناو خوێنی شەهیدان لە پێناو شۆڕشی چەندەها ساڵەی پێشمەرگە قارەمانەکان بەڵێ بەڵی بۆ سەربەخۆیی کوردستان شانازی دەکەم کە دەبمە یەکەم شاجوانی کوردستان کە دەنگم دەبێت لە سەربەخۆیی کوردستان"


ژالیا سیروان ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ و خوێندكاری به‌شی ژمێریاریه‌ ، هه‌ر له‌ مه‌رسیمه‌كه‌دا سه‌رگوڵ مسته‌فا به‌ هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوان و شادی به‌هاوه‌ڵی دووه‌م دیاریكران و سارا ئه‌سكه‌نده‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵیش به‌ شاجوانی په‌بڵیك ده‌ستنیشان كرا. 

ژماره‌ی‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ ركابه‌ریان بۆ وه‌رگرتنی‌ نازناوی‌ شاجوانی‌ كوردستان ده‌كرد 63 كچ بوون، پاشان له‌ درێژه‌ی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ ١١كچیان توانییان بچنه‌ قۆناغی‌ كۆتایی و فیناڵه‌وه‌ كه‌ 7 كه‌سیان هاوڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانن و چواره‌كه‌ی‌ تریش خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستانن.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ نه‌كراوه‌ وساڵی ڕابردوو كێبڕكێكه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ ، ئەم خانمە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە .

شایەنی باسە ژالیا لە ماوەی ڕابردودا لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندان شوان عەتوف و كۆمسای بەژداری ئاهەنگێكیان كرد وەك لیژنەیەك بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی زانكۆكان و خانمێك بەناوی " شنروێ" یان وەك شاجوانی زانكۆكانی كوردستان دیاریكرد.  


PM:01:16:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 30575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌