‌پێنج هۆكار وادەكات نانی بەیانيان پشت گوێ نەخەیت

وێستگە ستایل-


خواردنی ژەمی بەیانیان لە كاتی خۆیدا یارمەتی دابەزاندنی كێشی جەستە دەدات ، توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە پێنج هۆكاری سەرەكی وادەكات مرۆڤ ژەمی بەیانیان پشت گوێ نەخات .

1- دابەزاندنی كێش:
توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی ژەمی بەیانیان پشت گوێ دەخەن ئەوە كێشیان زۆر زیاتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی ژەمی بەیانیا نان ناخۆن ، خواردنی نانی بەیانیان ئارەزووی خواردنی ژەمەكانی دواتر كەمدەكاتەوە .

2- چالاكی و ووزە بە جەستە دەبەخشێت :
ژەمی بەیانیان چالاكی بە جەستە دەبەخشێت لە سەرەتای ڕۆژدا و ووزە بەخشە بۆ لەش .

3- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم كەمدەكاتەوە :
توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە نەخواردنی نانی بەیانیان  ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم زیاد دەكات و یەكێكە لە هۆكارەكان بۆ قەڵەوی .

4- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە :
خوادنی ژەمی بەیانیان مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەی خوێن دەپارێزێت .

5- توانای مێشك چالاك دەكات :
بۆ ئەوەی مێشكت بەهێز و چالاك بێت ئەوە ژەمی بەیانیان بخۆ ئەمە مێشك بەهێز دەكات .


AM:09:07:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل