دوو ڕێگە بۆ چارەسەری هەڵئاوسانی گەدە
وێستگە ستایل-
ڕەنگە زۆرێك لە ئێمە لامان وابێت هەڵئاوسانی گەدە تەنها لە ئەنجامی خواردنی خۆراكی چەورەوە دەبێت بەڵام لە ڕاستیدا هەڵئاوسانی گەدە هۆكارەكەی نەخواردنی خۆراكی تەندروستە لەگەڵ چەند هۆكارێكی دیكە .
دوو ڕێگە هەیە بۆ چارەسەری كێشەی هەلئاوسانی گەدە:
1-ئاوی گوێزی هندی :
خواردنەوەی ئاوی گوێزی هندی لەسەر گەدەر خاڵی و پێش نوستن و ڕێگەیەكی ئاسانە بۆ چارەسەری هەڵئاوسانی گەدە ، چونكە لەناو ئاوی گوێزی هندیدا كانزا و پێكهاتەی تەدروست هەیە و توانای خاوێنكردنەوەی جەستەی هەیە لە ژەهر و چارەسەرە بۆ قەبزی .
2- زەنجەبیل :
بەهۆی بوونی پێكهاتەی " Shogaol و Gingérol " لەناو زەنجەبیلدا وایكردوە ئەم خۆراكە چارەسەری غازات و هەڵئاوسانی گەدە بكات ، بۆ ئەوەش دەتوانیت تەنها كەوچكێك لە زەنجەبیلی هاڕاوی نوێ تێكەڵاوی ئاوی خواردنەوە بكە بكە و تەنها 30 خولەك پێش خواردنی خۆراك ئەم گیراوەیە بخۆرەوە .
PM:01:13:24/09/2017
ئهم بابهته 7742
جار خوێنراوهتهوه