بەڤیدیۆ...لەكاتی پێكەنیندا دڵی دێتە دەرەوە
وێستگە ستایل-
فیرسافیا بۆورن ئەو منداڵەی نەخۆشی " thoraco-abdominal " كە پێی دەوترێت" Cantrell Pentalogy of " ە هەیە ئەو كاتەی پێدەكەنێت دڵی لەناو سنگی دێتە دەرەوە .
ئەو كەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن ئەوە پارچەیەكی تەنك لە پێست دڵیان دەپارێزێت و وەك كەسێكی ئاسایی دڵی لەناو سنگیدا و لەنێوان پەراسوەكانیدا نیە .
ئەم منداڵە ڕوسییە تەمەنی 7 ساڵە و لە ماوەی ڕابردودا بەرەو ویلایەتی فلۆریدا گەشتی كرد بۆ ئەوەی چارەسەر بۆ حاڵەتەكەی بكرێت و لەڕێی نەشتەرگەریەكەوە ژیانی بگۆڕێت .
چیرۆكی نەخۆشی ئەم منداڵە بابەتێكی تازە نیە و پێشتر چەندین حاڵەتی دیكەی لەم شێوەیە هەبووە ، ئەوكاتەش كە پێدەكەنێت ئەوە بە ئاشكرا هاتنە دەرەوەی دڵی لە سنگی دەبینرێت .
PM:12:19:21/09/2017
ئهم بابهته 1857
جار خوێنراوهتهوه