‌منداڵ لە چ تەمەنێكدا لەدایك بێت زیندوو دەمێنێتەوە؟

وێستگە ستایل-


ئەو كۆرپانەی پێش وەخت لەدایك دەبن هەندێك لەوان توشی حاڵەتی نەخوازراو دەبن و ڕەنگە هەندێك لەو كۆرپانە نەمێنن و بمرن .

ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو خانمانەی ترست لەوە هەیە كۆرپەكەت پێش وەخت لەدایك ببێت یان ویستی ئەوەت هەیە پێش وەخت منداڵت ببێت ئەوە پێویستە ئەم زانیاریانە لەسەر منداڵبوونی پێش وەخت بزانیت .

كاتێك ئافرەت بگاتە هەفتەی 13 هەمینی دووگیانی ئەوە ئەگەری لەبارچوونی منداڵەكەی كەمتر دەبێت ، ئەو ژمارە پێوانەییەی لە منداڵی بوونی پێش وەخت تۆماركراوە 21 هەفتەییە .

 ئەو منداڵانەی لە هەفتەی 22 و 23 لەدايك دەین ئەگەری مانەوەیان لە ژیاندا تەنها %10 دەبێت و هەتا هەفتەكان زیاتر بكات ئەوە ئەگەری مانەوەی منداڵ بە زیندووی بەرز دەبێتەوە بۆ %40 بۆ %70 ، واتە كاتێك منداڵ لە سكی دایكیدا تەمەنی دەگاتە 24 هەفتە ئەوە ئەگەری مردنی پێش وەختی كەمدەبێتەوە و دەمێنێتەوە و بۆ ئەوەش پێویست ناكات دایكان دوای ئەو تەمەنەوە لە مردنی منداڵەكانیان بترسن ئەگەر پێش وەخت منداڵیان ببێت .


PM:01:49:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 10322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل