پێنج ڕێگەی ئاسان بۆ وەستاندنی خوێن بەربوون
وێستگە ستایل-
لەكاتی بەكارهێنانی چەقۆ یان هەر ئامێرێكی تیژ یان هەر هۆكارێكی دیكە كە ببێتە هۆی برینداربوون و خوێن بەربوون پێویستی بە چارەسەری كتوپڕ هەیە .
ڕەنگە لەو كاتەدا بشڵەژێیت و نەزانیت چ ڕێگەیەك بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە بەكاربهێنیت ، چەندین پێكهاتەی ساددە هەیە لە ماڵەوە وەك چارەسەر سوودی لێوەربگریت لەوانەش :
1- پەستان بخەرە سەر شوێنی برینەكە :
تەنها پارچەیەك شاشی خاوێن یان پارچەیەك اۆكەی خاوێن بخەرە سەر شوێنی برینەكە و بۆ چەند خولەكێك بە دەستت پەستان بخەرە سەری ئەمە ڕێگە لە خوێن بەربوون دەگرێت .
2- سەهۆڵ :
پارچەیەك سەهۆڵ بخەرە ناو زەرفێك یان پەڕۆیەكی خاوێنەوە و ئەمە لەسەر برینەكە دابنێ ئەمە خوێن بەربوون دەوەستێنێت
3- چا:
دەكرێت چا بۆ وەستاندنی خوێن بەربوون بەكاربهێنرێت تەنها كیسەیەك چای ئامادەكراو دوای بەكارهێنان بۆ چەند خولەكێك بخەرە ناو سەلاجەوە و ئەمە بخەرە سەر شوێنی برینەكەت .
4- موعەتەر :
كلۆریدی ئەلەمنیۆم كە لە پێكهاتەی موعەتەردا هەیە دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن و وشكبوونی برینەكە .
5- گیراوەی تایبەت بە خاوێنكردنەوەی دەم :
لە پێكهاتەی گیراوەو شلەمەنی تایبەت بە شۆردنی دەم كحول هەیە و ئەمەش برین خاوێن دەكاتەوە و خوێن بەربوون ڕادەوەستێنێت .
PM:05:15:19/09/2017
ئهم بابهته 10828
جار خوێنراوهتهوه