‌بەڤیدیۆ...مەساجی یابانی بۆ گەنج بوونەوەی پێست

وێستگە ستایل-


بە بەکارهێنانی مەساجێکی یابانی دەتوانن بە دوو هەفتە ببنە خاوەنی روخسارێکی گەنجتر و جوانتر، بەپێی ماڵپەڕی " مجلە سلامت " مەساجی تاناکا ماسوولکەکانی روخسارت شل دەکات و چرچ و لۆچی ناهێڵێت.

تاناکا چرچ و لۆچی روخسار بە خێرایی ناهێڵێت و پێستتان توندوتۆڵ دەکاتەوە، مەساج گرێ لەنفاویەکان دەخاتە کارەوە، دەردانی ژەهر لە لەشدا خێراتر دەکات و روخسارت گەش دەکاتەوە، دەبێت کرێم یان زەیتێکی گونجاو بۆ پێستتان بەکاربهێنن بۆ چەورکردنی روخسارتان، بەبێ چەورکردنی پێستتان سوور دەبێتەوە و زیان بە روخسارتان دەگەیەنیت.

ژیانی مۆدێڕنی ئەمڕۆ پڕە لە دڵەراوکێ و خەمۆکی، مەساجی روخسار یارمەتی ئارامکردنەوەتان دەدات، مەساجی روخسار دەبێتە هۆی گەشاوەیی روخسارتان.

ئەگەر پێستێکی گەشاوەتان دەوێت، ئەم مەساجە دووجار لە هەفتەدا ئەنجام بدەن بۆ ماوەی 10 خولەک، ئەم مەساجە ئاوی پێویست دەگەیەنێتە روخسارتان و ناهێڵێت هەڵبئاوسێت.

هەندێک گرێی رەنگی بە بێ خواستی ئێوە لە ژێر پێستتان کۆدەبێتەوە ئەوەش لەبەر کەم بوونەوەی کۆلاجینی پێستە، دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە لە پێستدا.

کاتێک خوێنبەرەکان لە پێستدا دەدڕین، هێڵێکی سوور یان مۆر لە ژێر پێستدا دەردەکەوێت، دەتوانن بە زەیتی بادام مەساج بۆ ئەو مەبەستە بکەن.

چرچ و لۆچی لە پێستدا بەهۆی کەم بوونەوەی کۆلاجینە، ئەمەش ناوچاو گرژکردن زیاتر دەکات، بە مەساجی تاناکا دەتوانن کۆلاجینێکی نوێ بۆ پێستتان بگێڕنەوە.

سووڕی خوێن بە خراپی دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی روخسارت و رەنگی پەڕيوی دەموچاوت، بەم مەساجە لە دەوری دەموچاو و برۆ سووڕی خوێن بۆ روخسارتان زیاتر بکەن.

بەشی یەکەم

بەشی دووەم

بەشی سێیەم



AM:11:11:17/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 13741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌