دەركەوتنی ئەم نیشانانە لەسەر جەستەت فەرامۆش مەكە
وێستگە ستایل-
جەستەی
مرۆڤ چەند نیشانەیەكی لەسەر دەردەكەوێت وەك ئاماژەیەك بۆ توشبوون بە
نەخۆشی و خراپی باری تەندروستی و پێویستە مرۆڤ لەم دۆخانەدا زۆر بە ئاگا
بێت .
1- تەقینی لا تەنیشتەكانی لێو :
ئەو كاتەی ئەم
نیشانەیە لەسەر لێوەكانت دەركەوت ئەوە مانای وایە گەدەت كێشەی هەیە یان
هەستیاریت هەیە بۆ جۆرێك لە خۆراك ، هاوكات كەمخوێنی و پاك ڕانەگرتنی دەم و
كەمی ڤیتامین A , B و ترشی فۆلیك و زینك لە جەستەدا دەبنە هۆی دەركەوتنی
تەقیوی لە لاتەنیشتەكانی لێو لەگەڵ ئەوەشدا توشبوون بە نەخۆشی شەكرە یەكێكی
دیكە بێت لە هۆكارەكانی توشبوون بەم حاڵەتە .
2- سووربوونەوە و خوراندنی پێست :
ئەم
حاڵەتە چەند هۆكارێك هەیە بۆ دەركەوتنی لەوانەش خواردنی جۆرێكی دیاریكراو
لە خواردن یان هەوكردنی پێست یان كەمبوونەوەی بەرگری جەستە و كەمبوونەوەی
ئەنزیمی جۆری بیۆتین كە تایبەتە بە تێكشكاندنی جۆرێكی تایبەت لە
كاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوری لە ناو جەستەی مرۆڤدا .
3- هەڵوەرینی قژ:
ئەو
كاتەی بێ ئەندازە و لە ماوەیەكی كەمدا قژت هەڵدەوەرێت ئەوە ئەگەری زۆرە
هۆكارەكەی تێكچوونی دەردانی ڕژێنەكانی پەریزادە یان خواردنی چەند جۆرێك لە
دەرمانی تایبەت بە هۆرمۆن و بۆماوەیی و هەوكردن بەهۆی گەشەی كەڕوەكان لەسەر
پێستی سەر و زۆر بەكارهێنانی پێكهاەی كیمیایوی بۆ پێستی سەر و گۆرانی
وەرزەكان و هەستیاری هۆكاری دیكەی ئەم حاڵەتەن .
AM:10:27:22/08/2017
ئهم بابهته 34454
جار خوێنراوهتهوه