‌ئەو هەڵانەی هەرگیز لێبوردنی نییە هەرچەندە خۆشیبووێیت

وێستگە ستایل-


ژیانی هاوسەری پێویستی بە قوربانیدان و کۆمەڵێک ڕێسا و ڕێنمایی هەیە لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە دەبێت پەیڕەو بکرێت لە پێناو بەسەربردنی ژیانێکی خۆش و دوور لە جیابووەنەوە.

بەگوێرەی توێژینەوە و تاقیکردنەوەکان هەمیشە ئافرەتان زیاتر لە پیاوان لێبوردە بوون و ئاسانتر هەڵەکانی هاوسەرەکانیان پۆشیوە و لەبیریان کردووە، بەڵام پیاوان ئاستی لێبوردەییان کەمە و ناتوانن لە هەموو ڕەفتارێک خۆشبن و زۆرجار تا کۆتایی ژیانیان بیری لێدەکەنەوە یان کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

بۆ ئەوەی لە ڕقی پیاو بەدووربیت و تووشی کێشە نەبیت، هەرگیز ئەم قسانە بە هاوسەرەکەت مەڵێ، چونکە لێخۆشبوونی گرانە، ئەگەر زیاد لە سنووریش تۆی خۆشبووێت.

هەوڵدان و جەختکردنەوە لە گۆڕینی ژیانی و سەرجەم ڕەفتارەکانی، پیاوان توڕەدەکات، چونکە واهەستدەکات هاوسەرەکەی خۆشی ناوێت و ڕەفتارەکانی قبوڵ ناکات.

بایەخ پێ نەدانی و ڕێز نەگرتنی، لەهەمانکاتدا وەرنەگرتنی بیروڕاکانی هاوسەرەکەی دەربارەی کێشە و گرفتەکان و کاروبارەکانی ڕۆژانە، چونکە پیاوان هەست بە سووکایەتی پێکردن دەکەن و بە خراپ وەریدەگرن ئەگەر تۆ بێ مەبەست ئەو کارەش بکەیت.

سوکایەتیکردن بە خێزانەکەی و کەسوکاری، هەرچەندە خۆشیبووێیت و بێ دەنگیش بێت، ئەوا کاردانەوەی لەکاتی خۆیدا دەبێت و پێی قبوڵ ناکرێت.

لەکاتی کێشە و گرفتەکاندا بایەخ پێنەدانی، پیاوان توڕە دەکات و لە خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەی کەمدەبێتەوە و بەچاوێکی دیکە تەماشای دەکات.

خیانەتکردن یەکێکە لە خراپترین ڕەفتارەکان ئەگەر لەلایەن هەر ڕەگەزێکەوە ڕووبدات، بەڵام لێبوردنی لەلایەن پیاوانەوە زۆر گرانترە وەک لێبوردنی لەلایەن خانمانەوە.

وتنی قسەی ناخۆش و شکاندنی هاوسەرەکەت، بەتایبەت لەبەردەم کەسانی دیکەدا، ئەگەر هەر هۆکارێک لە پشتیەوە بێت، پێویستە پارێزگاری لە کەسایەتی هاوسەرەکەت بکەیت.


PM:04:55:19/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 12167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل