‌هۆكاری ناخۆشی بۆنی جلوبەرگ دوای شۆردنی بەجلشۆر

وێستگە ستایل-



هیچكات جلوبەرگەكانت لە جلشۆرەكە دەرهێناوە و بۆنی ناخۆش بێت ؟ جیاواز لەوەی تۆ چاوەڕێت دەكرد ؟ هۆكاری ئەم بابەتە جۆری تایت یان شامپۆی جلشۆردنەكە نیە بەڵكو بابەتەكە لەوە جیاوازترە كە تۆ بیری لێ دەكەیتەوە .


ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە :

بەشێك لە خانمان ڕەنگە پێیان وابێت ئەوكاتەی جلەكانیان ئەم بۆنەی لێ بێت ئەگەر بیدەنە بەر خۆر ئەوە بۆنەكە نامێنێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە چارەسەری بنەبڕی بابەتەكە ناكات ڕەنگە بۆنی جلەكان كەمبكاتەوە بەڵام ئەو كاتەی جلوبەرگەكان بە جلشۆرەكە دەشۆیتەوە توشی هەمان كێشە دەبیتەوە لەبەر ئەوە پێویستە هۆكاری سەرەكی ناخۆشی بۆنی جلەكان  بدۆزیتەوە .

هۆكاری ناخۆشی بۆنی جلوبەرگ زیادبوونی كەڕوو و بەكتریایە لەناو ئامێری جلشۆرەكەدا و ناتوانرێت بە چاوی ئاسایی كەڕوەكان ببینرێت لەبەر ئەوە پێویستە ناوبەناو ئامێری جلشۆرەكەت خاوێن بكەیتەوە بۆ ئەوەی بەكتریا و كەڕوەكان لەناویدا گەشە نەكات و ئەو كاتەش كە جلوبەرگ دەشۆیت دەرگای جلشۆرەكە بە كراوەی جێ بهێڵە بۆ ئەوەی هەوا گۆڕكێی پێویست لەناویدا ڕوبدات بەم شێوەیە بۆنی ناو غەسالەكەت ناخۆش نابێت و بەكتریا و كەڕوەكان گەشی تیادا ناكەن و هەمیشە جلەكانت بۆنی خۆش دەبێت .


PM:04:51:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 15956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌