‌نەخۆشی فتق: جۆرەكانی و هۆكارو چارەسەركردن

وێستگە ستایل-


نەخۆشی فتق دەرچوونی بەشێکی ناوەوەی لەشە لەسەر دیواری سک واتە هەربەشێک لە ناوسکدا لەشوێنی ئاسایی خۆی نەمێنێت و هاتە سەر دیواری سک بە فتق ناودەبرێت.


دیارترینی جۆرەکانی فتقیش بریتین لە:
1-سەر میزەڵان.
2-ناوک و سەرو ناوک.
3-بن ڕان.
4-فتقی ناوەوە.

لەبارەی هۆکاری تووشبون بە فتق د.تەحسین عەلی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی بۆ سایتی تەندروستی سلێمانی "dohsuli" دەڵێت: هەرشتێک بەڕادەیەکی زۆر ببێتە هۆی پەستان و پاڵەپەستۆی ناو سک ئەوا فتق دروست دەکات وەکو قەبزی ، غازاتی ناوسک ، کۆکەی زۆر ، بەرزکردنەوەی شتی قورس ، هەوکردنی ڕیخۆلە و هەندێ کاتیش سکپڕی لە خانماندا جگە لەمانە هەندێکجار فتق لەهەندێک کەسدا لە زگماکەوە دروست دەبێت.

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەشڵێت:بۆئەوەی بەدوربین لەم حاڵەتە دەبێت پابەندی ڕێنماییە پزیشکییەکان بکەین ئەویش بە بەرز نەکردنەوەی ئەوشتانەی کێشیان زۆرە هەروەها ئەگەر کەسێک غازاتی ناو سک و قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵەی هەبێت دەبێت بەزوویی چارەسەر بکرێت چونکە هۆکارن بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە.

ئەو پزیشكە ئاماژەی بە شێوازی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییەدا کە تەنها چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتانەی کە لە نەخۆشدا ڕوودەدات بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو کەسە تاوەکو بتوانرێ نەخۆشییەکە بنبڕ بکرێت.

ئا/ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:02:57:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل