لەڕێی دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ وێستگە ستایل هونەرمەندی دوور وڵات چیا مەدەنی وەڵامی پرسیارەكانی وێستگە ستایلی دایەوە و نهێنی دوورە وڵاتی خۆی ئاشكرا كرد .
وێستگە ستایل- نازناوی مەدەنی لەچیەوە هاتوە؟ خەڵكی كام شاری كوردستانی؟
من له شاری مهاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووم. له‌م به‌شه له كوردستان، نازناوی گشتیی بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه هه‌ڵده‌بژێرن و، بنه‌ماڵه‌ی باوكی منیش به نازناو یان شۆهره‌تی مه‌ده‌نی ناسراون.
وێستگە ستایل - بۆچی هێندە بە تاسەوە باس لە گەڕانەوە بۆ نیشتیمان دەكەیت؟ و بۆ ناگەڕێیتەوە؟ چ شتێك ڕێگرە؟ و بۆچی ناچار بویت وڵات جێبهێڵیت؟
من به‌هۆی ئه‌وه كه باوكم پێشمه‌رگه بووه، ٣٢ ساڵه به‌ناچار شوێنی له‌دایكبوونم به‌جێهێشتووه دوای ٥ ساڵ ژیانی شاخ، ئێستا ماوه‌ی ٢٧ ساڵه له وڵاتی سوید ده‌ژیم سه‌یر نیه گه‌ر دوای ئه‌م هه‌مووه ته‌مه‌نه له غوربه‌ت، تاسه‌ی وڵات گوشاری هێنابێت ، ووته‌یه‌كی جوان ده‌ڵێ: "ته‌نانه‌ت دار و به‌ردیش له شوێنی خۆیان قورس و قایمن". هه‌تا له وڵاتی خۆت به ته‌واوی دوور نه‌كه‌ویته‌وه، نازانی ئه‌م زوڵمه چه‌نده گه‌وره‌یه
وێستگە ستایل - بەرهەمەكانت زۆر بڵاو نین لەناو خەڵكدا هۆكاری ئەمە بۆچی دەگەڕێنیتەوە ؟
مه‌به‌ستی من له گۆرانی ووتن درووستكردن و به‌ناوبانگكردنی گۆرانیبێژێك نه‌بووه و، به‌ڵكوو زیاتر پێمخۆشه له‌سه‌ر شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆم ووردبوونه‌وه بكه‌م.، درووستكردن و خوڵقاندنی به‌رهه‌مه‌كانم زۆرتر لا گرینگ بووه هه‌تا بڵاوكردنه‌وه‌یان، بۆیه له په‌یجی فه‌یسبووكی خۆم به‌ولاوه نازانم له كوێ تر بڵاوده‌بنه‌وه.، داواده‌كرێت كه بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان و كۆنسێرت دابنێم و، له كاناڵه‌كان زیاتر خۆم وه‌ده‌ربخه‌م، به‌ڵام خۆم ئاوام پێ باشتر بووه و جارێ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش درێژه به‌كاره‌كان ئه‌ده‌م.
وێستگە ستایل - لەكەیەوە تۆ كاری هونەری دەكەیت و خاوەنی چەند بەرهەمی هونەریت ؟
ده‌سپێكی كاره هونه‌رییه‌كانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٨٦ و، له‌ناو كۆڕی پێشمه‌رگه، به سرووده كوردییه‌كان فێری موزیك بووم. دوای هاتنم بۆ وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كان له تاراوگه وه‌ك موزیكژه‌ن كارم كردووه. تا ئێستا نزیك ٤٥ ئاوازم داناون و دابه‌شكردنی موزیكیشم بۆ ٨٥ گۆرانی كردووه. هاوكات بۆ ٢٠ گۆرانی و سروودیش تێكستم نووسیوه. پێشتر ئاوازه‌كانم ئه‌دا گۆرانیبێژانی تر ئه‌یانخوێند به‌ڵام ئه‌زموونه‌كان وایكرد به‌ناچار ساخ ببمه‌وه ئیتر خۆم بیانخوێنم، ئه‌گینا به‌ته‌مای خوێندن نه‌بووم. ئه‌رشیڤی كاره‌كانم له په‌یجی فه‌رمی خۆم دانراون: www.chia.se
وێستگە ستایل - بینەری پرۆگرامی كورد ئایدڵ بویت؟ چیت هەبوو بۆ ئەو پرۆگرامە؟
شێوازێكی زۆر جوانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی جه‌وهه‌ره‌كان و هیوادارم به‌رده‌وام بێت. كۆمه‌ڵێك ده‌نگی نوێ وه‌ك چه‌نگیز و بانه دۆزرانه‌وه.
وێستگە ستایل - لەسەر گۆرانیبیژە گەنجەكان چیت هەیە ؟
به‌رله هه‌مووشت گرینگه كه راستگۆیانه له ناخ و ده‌روونی خۆیان بڕوانن، گه‌ر هه‌ستی هونه‌ری تێدا دۆزراییه‌وه ئینجا له‌فكری خۆڕاهێنان و خوێندنه‌وه دابن، ده‌نگی جێكه‌وتوو كار و ماندووبوونی زۆری گه‌ره‌كه و له ئاسمان را یه‌كشه‌وه بۆ كه‌س نازڵ نابێت. له‌ده‌سپێكدا له مه‌كته‌بی گۆرانیبێژانی جێكه‌وتوودا خۆپه‌روه‌رده‌كردن پێویسته به‌ڵام دواتر گرینگه رێچكه‌ی خۆت هه‌بێت و هه‌تاسه‌ر نه‌بیت به كۆپی ئه‌م و ئه‌و.
وێستگە ستایل- بۆ كارە هونەریەكانت كێ پاڵپشتتە؟
تا ئێستا هه‌رچی كردوومه هه‌ر خۆم كردوومه. سه‌ربه‌خۆبوونم له كاره‌كاندا زۆر بۆ گرینگه ، به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه هه‌ر هێزێكی كه ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان ده‌گرێ، به كاناڵ و مێدیاكانیشه‌وه، هه‌ر هه‌مووی به‌حیزبی كراون، یارمه‌تی كردنی هونه‌رمه‌ندان ئیتر له پێناو خزمه‌ت به هونه‌رێكی جوان نیه و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبییه كه بڕیار ئه‌دات كێ لایه‌ق به ده‌ستگرتنه.
من هیوادارم له‌ناو خاوه‌نشكۆكاندا كه‌سانی دڵسۆز و شاره‌زای هونه‌ر په‌یدا ببن، كه جه‌وهه‌ره هونه‌رییه‌كان بدۆزنه‌وه و ئه‌مه‌كناسانه و دوور له گه‌نده‌ڵی یارمه‌تییان بده‌ن، هونه‌رمه‌نده‌كه و هونه‌ره‌كه‌ی نه‌كڕن و دواتر هه‌رزانفرۆشیان بكه‌ن، به‌ڵكوو یارمه‌تی هو‌نه‌ره‌كه‌یان بده‌ن و لێیانگه‌ڕێن هه‌تا خۆیان كاری خۆیان بكه‌ن ووڵاتانی پێشكه‌وتوو له هونه‌ردا، له‌بن به‌ردیش بێت جه‌وهه‌ره‌كانی خۆیان ئه‌دۆزنه‌وه و پێیانده‌گه‌ێنن، كولتووری ووڵاته‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه گەشه پێده‌ده‌ن و پێشی ده‌خه‌ن.