‌پزیشكێك بەو وێنانەی بڵاوی كردۆتەوە بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

وێستگە ستایل-


پزیشكێكی میسری 39 بزماری قەبارە گەورە و چەرخ و نینۆككەر  ی لە گەدەی نەخۆشێك  لەڕێی نەشتەرگەریەوە دەرهێنا .


دكتۆر " عبدالرحمن مستەفا " كە پسپۆڕی نەشتەرگەریە لە نەخۆشخانەی "قصر العینی " لە میسر لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی ئەو سوپرایزەی بڵاوكردەوە كە لەناو گەدەی نەخۆشەكەی دەری هێنا بوو .

ئەم پزیشكە لەسەر وێنەكە نوسیویەتی پێویپست بە شڵەژان ناكات ئەوەی چاوەڕێم نەدەكرد لەناو گەدەی نەخۆشێك دۆزیمەوە .


دوای ئەوەی وێنەی تیشكی بۆ گەدەی ئەم نەخۆشە گیراوە ئەوە ئاشكرا بووە كە چەند شتێكی سەیر و چاوەڕوان نەكراو لەناو گەدەی ئەو نەخۆشێكدا  بووە و ئەویش 39 بزماری قەبارە گەورە و چەرخ و نینۆك كەر بووە و بە سەركەوتووی توانیویەتی لەڕێی نەشتەرگەریەوە لە گەدەی ئەو نەخۆشە دەری بهێنێت .


ئەو كەسانەی كۆمێنتیان لەسەر ئەم وێنەیە نوسیوە كە ئەم پزیشكە بڵاوی كردۆتەوە سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕیوە ئەم شتانە لەناو گەدەی كەسێكدا بێت و و دەڵێن ڕەنگە ئەو كەسە  كێشەی دەرونی هەبووبێت بۆیە ئەو شتانەی خواردوە ئەگەرنا كەسێكی ئاسای ئەو شتانە ناخوات.


AM:09:00:10/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 16112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل