‌بە ڤیدیۆ.. چی روودەدات گەر پەنجە بخەیتە سەر ئەم دوو خاڵەی قاچت؟

وێستگە ستایل-


ژمارەیەکی زۆر لە بەساڵاچووان بە دەست کێشەی ئازار جومگە و پشتەوە دەناڵێنن. لە زانستی پزیشکی فۆلکلۆریی چینیدا چەندین تەکنیکی فشارخستنە سەر خاڵەکانی جەستە بوونیان هەیە کە هاوکاری کەمکردنەوەی ئازارەکانی جەستە دەکەن، سوڕی خوێن چالاکتر دەکەن، ماسولکەکان خاو دەکەنەوە و ئارامی بە کەسەکە دەبەخشن.

لەسەر قاچ دوو خاڵ هەن کە تایبەتن بە نەهێشتنی ئازاری ناوچەکانی قاچ و سمت. ئەم دوو خاڵە ناویان (GB34) و (ST36)ەو کەوتوونە سەر قاچەکان.

فشار خستنە سەر (GB34) دەبێتەهۆی نەهێشتنی دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، زەردوویی، لەهەمووشی گرنگتر دەبێتەهۆی نەهێشتنی ئازاری قاچ و سمت.

فشار خستنە سەر (ST36) دەبێتەهۆی هاوکاریکردنی کۆئەندامی هەرس، کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە و کەمکردنەوەی شەکەتی.



PM:12:20:09/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌