‌هۆكارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ

وێستگە ستایل-



ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە كاركردن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی زۆر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەكات .

لەم توێژینەوەیەدا چەند كەسێك بەشداریان كرد كە ڕۆژانە بۆ ماوەی جیاواز كاریان دەكرد ، توێژەرەوەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 55 كاتژمێر كاریان كردووە ئەوە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی دڵ بەڕێژەی %40 زیادی كردبوو لە چاو ئەو كەسانەی لەم ڕێژەیە كەمتر كاریان دەكرد .

بۆ ئەم توێژینەوەیە 50- 85 هەزار لە ئافرەت و پیاو لە وڵاتەكانی بەریتانیا و دانمیارك و سوید و فنلەندا بەشداریان كردووە و ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە  لە كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشیەكانی دڵ بڵاوكراوەتەوە .

سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە " میكا كیفیماكی " لە زانكۆی "كۆلدیج " لە لەندەن دەڵێت " كاركردن بۆ ماوەی چەند كتژمێرێكی زۆر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەكات و بەهۆیەوە تێكچوون لە لێدانەكانی دڵدا دروست دەبێت "

"چونە تەمەن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی گوێچكەلەكانی دڵ و زۆر خواردنەوەی كهول " هەموو ئەمانە و كاركردنی زۆر هۆكار دەبێت بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ و لاوازبوونی، بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستییەكی باش و دڵێكی تەندروست بیت زیاتر لە توانای خۆت كارمەكە .


PM:02:07:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 4988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌