‌پێنج بیرۆكەی ئاسان بۆ دابەزاندنی كێش

وێستگە ستایل-



تەندروست ترین سیستمی خۆراكی بۆ دابەزاندی كێش كامەیە ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە ئەو كەسانە دەیكەن كە كێشیان زۆرە و ڕەنگە بۆ چەندین كاتژمێری درێژ گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە بكەن بەڵام بێ ئەوەی هیچ سوودێكی هەبێت ، ئێستا لەڕێی زانینی پێنج ڕێگەی ئاسانەوە دەتوانیت گرفتی كێشی زیاددەت چارەسەر بكەیت .

1- زۆر خواردنی سەوزە :
توێژینەوە نوێكان بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە خواردنی سەوزە پڕ لە ڕیشاڵەكان ڕێگری دەكات لە زوو برسی بوون و ئاستی شەكری ناو خوێت ڕێكدەخات و زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە و ویستی ئەوەیان هەیە كێشیان داببەزێنن.

2-خواردنی شەكر كەمبكەرەوە :
شەكر خراپترین جۆری خواردنە بۆ هەموو كەسێك و بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كێشەی قەڵەویان هەیە ، چوتكە بڕێكی زۆر لە كالۆری بە جەستە دەدات .

3- زیادە ڕەوی مەكە لە خواردنی بەرهەمەكانی دانەوێڵە :
خواردنی ئەو بەرهەمانەی دانەوێڵە كە توێكڵەكەیان پێوەیە و پاك نەكراوەتەوە بەتەواوەتی واتە ئاردی بۆرە بۆ دابەزینی كێش زۆر بەسوودە ، بەڵام زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی لە ئاردی سپی دروستكراوە هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش و باشتر وایە لێی دوور بكەویتەوە .

4- ئاگاداری ئەو بڕە خواردنانە ببە كە دەیانخۆیت :
بۆ ئەوەی كێشت زیاد نەكات پێویستە چاودێری ئەو بڕە خواردنە ببیت كە دەیخۆیت و زیاددە ڕەوی تیادا نەكەیت بۆ ئەوەی كێشت زیاد نەكات .

5- دوور بكەوەرەوە لە خواردنی چەوریە تێرەكان :
بۆ ئەوەی كێشت داببەزێت پێویستە لە خواردنی بسكیت و خواردنە زۆر چەورەكان دوور بكەویتەوە ، ئەم جۆرە خواردنە جگە لەوەی هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش لە هەمان كاتدا زیان بەتەندروستی دڵ و جەستە بە گشتی دەگەیەنێت .


AM:09:36:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌