‌حەوت ڕێگەی ئاسان بۆ چارەسەری پەڵە ڕەشەكانی ژێر چاو

وێستگە ستایل-



دەوترێت "چاو نهێنی دڵ دەدركێنێت " بەڵام ئەوكاتەی پەڵەی ڕەش لە دەوری چاوەكانت هەبێت ئەوە جوانی چاوەكانیشت دەشارێتەوە ، پێگەی "   PureWow " ئەمەریكی چەند ڕێگەیەكی خێرای بۆ چارەسەری پەڵە ڕەشەكانی ژێر چاو بڵاوكردۆتەوە و ئەو كەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە دەتوانن بەكاریبهێنن .


1- لەجیاتی قاوە چای سەوز بخۆرەوە :
پێویستە ئەمە بكەیتە یەكەم هەنگاو بۆ گۆڕانكاری لە ژیانتدا بەتایبەت ئەگەر تۆ یەكێكت لەو كەسانەی ڕۆژانە زیاتر لەیەك كوپ قاوە دەخۆیتەوە ، چونكە نەخەوتن بە بڕی پێویست یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی پەڵەی ڕەش لەژێر چاو ، خواردنەوەی قاوە یەكێك دەبێت لە هۆكارەكانی كەمخەوی ، بۆ چارسەری كەمخەوی پێویستە ڕۆژانە چای  سەوز بخۆیتەوە .

2- لە ژەمی ئێواراندا سەوزە زۆر بخۆ:
خواردنی ئەو سەوزانەی دەوڵەمەندن بە كانزای ئاسن وەك " سپێناغ و برۆكلی " بەشێوەیەكی چالاك توانای چارەسەری كێشەی پەڵەی ڕەشی ژێر چاوەكانیان هەیە ، بۆ ئەوەش باشتر وایە لە ژەمەكانی خواردندا ئەم جۆرە سەوزانە بخۆیت .

3- ئاو زۆر بخۆرەوە : 
بەهۆی كۆیونەوەی ئاوی زیاددە لەناو لەشدا ژێر چاوەكان هەڵدەئاوسێت و ڕەش دەبێتەوە ، خواردنەوەی بڕی پێویست لەئاو زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە .

4- ماسكی مەعدەنوس بۆ ڕوخسارت بەكاربهێنە :
لەناو ئەم سەوزەیەدا بڕێكی زۆر باش لە ڤیتامین "سی " هەیە و ئەمەش بۆ گەشاوەی پێستی ڕوخسار پێویستە ، هەفتانە ماسكی مەعدەنوس بۆ ڕوخسارت بەكاربهێنە .

5- لەسەر پشت بخەوە : 
بۆ ئەوەی پەڵەی ڕەش لەژێر چاوەكانت دروست نەبێت ئەوە پێویستە لەسەر پشت بخەویت و وسەرت كەمێك لە بەشەكانی دیكەت بەرزتر بێت بۆ ئەوەی ئاوی زیاددە لە ژێر چاوەكانت و ڕوخسارتدا كۆنەبیتەوە .

6- دژە خۆری پێویست لەژێر چاوەكانت بدە :
بۆ ڕێگری كردن لە دروستبوونی چرچی لەژێر چاوەكانت باشتر وایە كرێمی دژە خۆری تایبەت لە پێستت بدەیت .

7- ژێر چاوەكانت بە سەهۆڵ مەساج بكە :
دەتوانیت لەڕێی خەیاری سارد یان سەهۆڵ مەساج بە پێستی ژێر چاوەكانت بكەیت بۆ چارەسەری ڕەشی ژێر چاوەكانت ، جگە لەوەش مەساجكردنی ژێر چاوەكانت بە پارچەیەك پەتاتە چارەسەری پەڵەی ڕەشی ژێر چاوەكان دەكات .



PM:12:02:13/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 8916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌