‌بۆ دورخستنەوەی مێروولە ئەم پێكهاتانە بەكاربهێنن

وێستگە ستایل-

وێستگە ستایل-

مێرولە یەكێكە لە جۆرەكانی مێروە بێزاركەرەكان ،لە وەرزی هاویندا و لەكاتی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمی ئەم جۆرە مێروە لە كون و كەلەبەرەكان دێتە دەرەوە ،بۆ ئەوەی ئەم جۆرە مێروە دوور بخەنەوە لەو شوێنەی مەبەستتانە بێئەوەی دەرمانی كیمیاوی بۆ لەناوبردنی بەكاربهێنن  لەوانەش:

1-ئەو شوێنەی مێرولەی لێیە و دەتەوێت لێی نەمێنێت ئەوە دەتوانیت كەمێك سركە بپرژێنیت بەو شوێنەدا.

2-توێكڵی خەیار لە شوێنی ڕێڕەوی مێرولەكان دابنێ ئەمە هۆكار دەبێت بۆ دورخستنەوەیان.

3-پرژاندنی كەمێك لە زەیتە سروشتیەكان وەك زەیتی نەعنا و زەیتی دارچینی و ئاوی لیمۆ بەچەند هۆكارێك دادەنرێت بۆ ڕێگریكردن لە هاتوچۆی مێروولە.

4-دانانی بڕێك خوێ لە شوێنی كۆبونەوەی مێروولە و ڕێڕەوی ڕۆشتنیان.

5-پرژاندنی بڕێك سابوناو بەو شوێنەی مێرو پێیدا تێپەڕ دەبێت .


AM:08:51:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 17844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌