‌بۆچی لەدوای پەیوەندی سێکسی پیاوان خێرا دەخەون

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-

بێگومان ئاشکرایە کە لەدوای پەیوەندی سێکسی، پیاوان دەخەون یان خۆیان ون دەکەن و پشت دەکەنە هاوسەرەکەیان، ئایا هۆکاری ئەمە چییە و بۆچی دەگەڕێتەوە؟ ڕەنگە خانمان بیر لەوە بکەنەوە کە هاوسەرکەیان خۆشی ناوێن بەڕاستی!

وێب سایتی  " jamalouki" ئەم ڕەفتارە ئاساییە و پێویست بەدوودڵی ناکات، چونکە ئەم ڕەفتارە لە دەرەوەی ئیرادە و ویستی خۆیەتی.

بەپێی لایەنی پزیشکی و زانستی لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، هەردوو ڕەگەز هۆڕمۆنی "ئۆکسیتوسین" کە بە هۆڕمۆنی خۆشەویستی ناسراوە بەرز دەبێتەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی، هەستی خۆشیت پێدەبەخشێت و دەتحەوێنێتەوە، بەڵام لەشی پیاوان هۆڕمۆنی "پرولاکتین" بەرزدەبێتەوە لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، ئەمەش هۆکارە بۆ ماندووبوون و هەست کردن بە خەوهاتنێکی زۆر، بەهەمان شێوە لەشی خانمان ئەم هۆڕمۆنەی بەرزدەبێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر کەم.


PM:02:29:18/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 268092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌