‌تایبەت بە پیاوان: جەستەت ئەم خۆراكانەی دەوێت

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-



ئارەزووكردنی خواردن لە نێوان پیاوان و خانمان دەگۆڕێت و جیاوازی هەیە ، و جەستەی پیاوان پێویستی بەم خۆراكانە هەیە :

1- گۆشتی سوور : ئەم جۆرە لە گۆشت بۆ جەستە پێویستە چونكە بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و پرۆتینی تیادایە و ئەمەش ووزەو توانا بە لەش دەدات بە تایبەت بۆ ئەو پیاوانەی وەرزش دەكەن .

 

2- شۆكۆلاتەی ڕەش : توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە خواردنی ئەم جۆرە لە شۆكۆلاتە ئاستی كۆلیتڕۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت و جگە لەوەش توانای سێكسی پیاوان باشتر دەكات .



3- ئەڤۆگادۆ: یەكێكی دیكەیە لە خۆراكە بەسوودەكان بۆ تەندروستی پیاوان لەناو ئەم میوەیەدا بڕێكی باش ڕۆنی تاك و ناتێر لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش ئاستی كۆلیستڕۆڵی  زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت و هاوشێوەی زەیتی زەیتوون و چەوری ناو چەرەس سوودی بۆ تەندروستی دەبێت .



4- ماسی : ئەو ماسیانەی چەوریان تیادایە وەك "سالمۆن و هیلبۆت " دوو سەرچاوەی زۆر باشی چەوری تەندروست كە ئۆمیگا سێیان تیادایە و ئەمەش بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە و خواردنی ژەمێك بۆ دوو ژەم ماسی لە یەك هەفتەدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ كەمدەكاتەوە .



5- مۆز : یەكێك لەو میوانەی سوودی بۆ تەندروستی پیاوان هەیە مۆزە ، ئەم میوەیە ماسولكەكان بەهێز دەكات و پەستانی خوێن ڕێك دەخات .



6- سەوزە ڕەنگ پرتەقاڵیەكان : ئەو سەوزانەی ڕەنگیان پرتەقاڵیە وەك " گێزەر و پەتاتەی شیرین و بیبەر"بڕێكی زۆر  ماددەی بێتا كارۆتین یان تیادایە و ئەمەش پیاوان لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات دەپارێزێت .



سەرچاوە:كل يوم معلومة طبية 
 و: چراخان ئاسۆ  
 


AM:11:57:20/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 3428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌