‌ترێ زۆر بخۆن

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


ترێ یەكێكە لە میوە بەتامەكان و هاوشێوەی میوەكانی دیكە سوودی بۆ تەندروستی زۆرە ئەم میوەیە چەندین جۆر و ڕەنگی جیاوازی هەیە و ، توێژینەوە نوێكان چەند سودێكی ئەم میوەیەیان ئاشكرا كردووە لەوانەش:


1- ترێ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە : 
 ئەم میوەیە بڕێكی باش پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری تیادایە كە پێی دەوترێت "پۆلی فینۆڵ "و ئەمەش ئەگیری توشبوون بە زۆرینەی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە لەوانەش" شێرپەنجەی قۆلۆن و پرۆستات و زراو و دەم و ڕیخۆڵە و پەنكریاس و شێرپەنجەی منداڵدان"

2- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە :
لەناو ئەم میوەیەدا ماددەی " كیرسیتین" ی تیادایە و ئەمەش دژە هەوكردنێكی بەهێزە و جگە لەوەش ئەو ریشاڵانەی لەناو ئەم میوەیەدا هەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ كەمدەكاتەوە چونكە توانای ئەوەی هەیە ئاستی كۆلیتڕۆڵی (LDL) لە خوێندا داببەزێنێت .

3- ئەگەر كێشەی قەبزیت هەیە ئەوە ترێ بخۆ:
ئەم میوەیە بڕێكی زۆر ئاوی تیادایە و ئەمەش كاری گەدە ئاسان دەكات و چارەسەری قەبزی دەكات ، ئەگەر ئەم كێشەیەت هەیە ەوە ڕۆژانە یەك هێشوو لەم ترێ یە بخۆ.

4- دژایەتی دروستبوونی زیپكە دەكات :
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری " Dermatology and Therapy " بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتووە پێكهاتەی " ریسفیرانترۆڵ " كە لەناو ترێدا هەیە باشترین چارەسەرە بۆ زیپكە و نەهێشتنی لەسەر ڕوخسار .

سەرچاوە:النهار 
 


AM:09:50:20/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 13472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌